شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی لە بیرنەکراو

ئەمڕۆ بەرواری ١٦/١٠/٢٠٢٥ ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ووڵاتی بەریتانیا هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی گەورە بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی خیانەتی گەورەی شانزەی ئۆکتۆبەر لە هەر یەک لە شارەکانی ( لەندەن ، بێرمینگهام ، مانجستەر ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ ) لە ژێر ناونیشانی ( شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی لەبیر نەکراو ) .
لە چالاکیەدا ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات داوای سزادان و دادگایی کردنی ئەو گروپە دەکەن لە سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کە بەپێ ڕێکەوتنێکی نهێنی لە سەدا پەنجا و یەکی خاکی کوردستانیان بەخشی و خیانەتیاکرد لە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە و خاک و خەڵکی کوردستان کرد .

هەروەها داوایان کرد ئێستا هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێڕاق ، بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەن کە بەدەنگەکانیان سزای یەکێتی و پارتی بدەن و جارێکی تر دەنگیان پێ نەدەن و سزیان بدەن وە دەنگ بدەن بەو هێزە کوردیانەی تر کە کار دەکەن لە پێناو خاک و خەڵکی کوردستان وە کار دەکەن لە پێناو گەڕانەوەی خاکی داگیرکراوی کوردستان .

دیمەنەکان نێردراون لەلایەن ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت