چەکی بێ مۆڵەت لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق
دەرباز محمد حسێن
یەکێک لەو دیاردە مەترسی دارانەی بەرۆکی هەرێمی کوردستان و عێڕاقی گرتووە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتە لەلایەن هاوڵاتییانەوە ، کە بۆتە هۆی دروست بونی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و بەرزبونەوەی ڕێژەی تاوان .
ئەم دیاردەیە بەهۆی جەنگە یەک لەدوای یەکەکاندا بەتایبەت تر دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣
بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لە زیاد بوون کردوە . هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ متمانە نەبونی هاوڵاتیان بەدام و دەزگاکانی حکومەت و هەروەها جێبەجێ نەکردنی ئەو یاسایانەی تایبەتە بەسزادانی ئەوکەسانەی چەکی بێ مۆڵەت هەردەگرن.
هەروەها بوونی گروپی میلیشیاو گروپە چەکدارەکان لەدەرەوەی یاسای دەوڵەت و لەلایەکی ترەوە بونی هۆزەکان و ناکۆکی نێوانیان بۆتە هۆکار بۆئەوەی هاوڵاتییان چەکی سوك و مامناوەند هەڵبگرن.
هەڵسەنگاندە نافەڕمییەکان دەریان خستوە هاوڵاتییانی عێڕاق خاوەنی ١٥ ملیۆن چەکن لە جۆری سوك و مامناوەند،
کە لەبازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت.
پێویستە حکومەت چارەسەری ئەم کێشە بکات بۆ کەمکردنەوی ڕێژەی تاوان و دابینکردنی ئارامی بۆ هاوڵاتییان بە داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەك و کردنەوەی ناوەندێك بۆ تۆمارکردنی چەکە بێ مۆڵەتەکان.



Post Comment