سه‌رۆك!
بێگومان ئه‌م تایتڵه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر (كۆمار)ێكی نه‌خه‌یته سه‌ر .. خاوه‌نی زۆره له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا و زۆرن له‌وانه‌ی
كه عه‌ودالی ئه‌و ناو و ناونیشانه‌ن ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكیشیان له‌گه‌ڵ وشه‌كه‌دا یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌ی من باسی ئه‌و (سه‌رۆك) ـانه نیه كه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵكو باسی (سه‌رۆك كۆمار)ـی (عێراق)ـی (فیدراڵ)ـه ئه‌گه‌رچی ئه‌میش بێ مشت‌ومڕ و بێ كێشه نیه، هه‌رچه‌نده به پێی ده‌ستوری عێڕاق ئه‌و پۆسته زیاتر له ته‌شریفاتی ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو خولێكی نوێی په‌رله‌مانی عێڕاق پارتی و یه‌كێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها خه‌م و ئامانجیان ده‌سكه‌وتی حزبیه شه‌ڕێكی نوێ و میكانیزمێكی نوێ ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه له پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تا ئێستها به ڕه‌وایان نه‌زانیوه كه‌سێكی تر جگه له خۆیان ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یان و بگره سه‌دان كه‌سایه‌تی به توانا و لێهاتوو هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه كه بتوانێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و نوێنه‌رایه‌تیه‌كی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بكات بێ جیاوازی و به بێ هه‌ناسه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو حزبه هه‌ر به‌مشێوه هێناویانه و ئه‌و پۆسته‌یان كردوه‌ته خاڵێكی لاواز و نه‌نگیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنیه‌وه تا به ده‌ستهێنان و كاركردنی
چه‌ند خولێكه ئه‌و پۆسته به شێوازێك یه‌كلاده‌كریته‌وه كه ناكۆكیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له به‌غداد هێنده زه‌ق ده‌كاته‌وه لایه‌نه عێراقیه‌كان به داوا و تكا و ناوبژیوانی ئه‌و دوو حزبه پێك‌بێنن و له‌ولاشه‌وه له میدیای عێڕاقیدا ببن به مایه‌ی گالته‌جاری.
چه‌ند خولێكه دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار له ده‌ستی پارتی و یه‌كێتیش ده‌رچوه و ئه‌وان خۆیان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێڕاقیه‌كاندا و پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان گلۆپی سه‌وز هه‌ڵده‌كه‌ن بۆ كه‌سێك جا به ده‌نگدان یاخود به لێدوان و ڕه‌زامه‌ندی نیشاندان پاشان كه‌سایه‌تیه (كورد)ـه (یه‌كێتی – پارتی) یه‌كه ده‌بێت به سه‌رۆك كۆمار كه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لاوازی و خراپ ئیداره‌دانی پارتی و یه‌كیتی بۆ ئه‌و دۆسه‌یه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆمارێك هه‌ڵده‌بژێردرێت كه هێنده‌ی وابه‌سته‌ی ئه‌جێندای لایه‌نه عێڕاقیه‌كانه – چونكه ئه‌وان دایانناوه – هێنده وابه‌سته‌ی ئه‌جێندای پارتی و یه‌كیتی نه‌بێت خۆ باسی كوردستان و هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وه هه‌ر هیچ!!!!
ڕاسته پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌شریفاتیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مافی پێكهاته‌ی كورد بێت له سیستمی حوكمڕانی عێڕاقدا ده‌بێت به‌رنامه و ئامانج و كاری بۆ ئه‌و باس و خواسانه بێت كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه (وێڕای ئه‌ركه ده‌ستوریه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌موو عێڕاق به‌گشتی) به‌ڵام هه‌موان ده‌زانن و ئه‌و گه‌واهیه ده‌ده‌ن كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بوون و نه‌بونی (سه‌رۆك كۆمارێكی كورد) كه هه‌ڵگری به‌رنامه و ستراتیژێكی كوردستانی بێت ته‌واو یه‌كسان بوه
ئه‌و پۆسته و ده‌یان پۆستی تر كه له عێڕاقدا دراوه به پارتی و یه‌كێتی (بێ گومان كاتێک باسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ین وه‌ك یه‌كێك له پۆسته باڵاكانی عێڕاق له پاڵ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌ڕله‌ماندا پۆلێن ده‌كرێت) له هیچ نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تی و گرفتێكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا هێنده‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ڕۆڵی نه‌بوه! كه كه‌ركوك وناوچه‌كانی ماده‌ی ۱٤۰ به جۆرێك له جۆره‌كان له ژێر ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی دا ده‌رهێنران سه‌رۆك كۆمار و چه‌ندین وه‌زیر كورد بوون به‌ڵام نه پۆسته‌كه‌یان و نه‌خۆیان نه‌یانتوانی ڕێگری له‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ن له ساڵی ۲۰۱۷ دا ، بۆ ۱۲ ساڵ ده‌چێت هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی قوڵی دارایی دایه و هه‌موو ساڵێك دوو موچه و سێ و زیاتری موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌دزریت (له كاتێكدا له عێڕاقدا یه‌ك موچه‌ی موچه‌خۆر نه‌براوه و نه‌دزراوه) له ڕوانگه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی هه‌رێمیشه‌وه هۆكاری ئه‌م نه‌دانی موچه عێڕاق بووه به واتا سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره كورده‌كان به‌شێكن له قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم، جا ئایا پۆستێكی له‌و جۆره بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك نیه؟ بگره ڕه‌نگه نه‌بوونی باشتر بێت ئه‌گه‌ر ئا به‌م جۆره مامه‌ڵه بكات !
ئێستاش كه له‌به‌رده‌م گه‌ڕێكی تری به‌ده‌ستهێنانی (سه‌رۆك )(كۆمار) و چه‌ندین پۆست و پله‌ی ترداین له عێڕاقدا مافی هاوڵاتیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بپرسێت ئێوه كه خۆتان لێره نوقمی گه‌نده‌ڵین به نیازن (سه‌رۆك)ـی عێڕاق چۆن و چ كاره بێت؟ ئێوه كه خۆتان كردوه به مایه‌ی گاڵته‌جاڕی شه‌قامی عێڕاقی ده‌تانه‌وێت پۆستێكی عێڕاقی به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وتی بۆ هه‌رێمی كوردستان چی و چۆن بێت؟ سه‌رۆك كۆمارێك كه له قه‌یرانی هاوڵاتیه‌كانی خۆیدا (چ كورد چ نه‌ته‌وه‌كانی تر) مێشێك میوانی نه‌بێت .. ئایا ئه‌وه ده‌هێنیت هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی و كه‌ڵچه‌ر و جوانیه‌كانی و هه‌موو شتی بۆ بكرێت به قوربانی؟! یان ئێوه (پارتی و یه‌كێتی) بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست و پله و پاره و ده‌سكه‌وتێكی حزبی ئاماده‌ن نه‌ك خۆتان ناشیرین بكه‌ن، بگره ئه‌زموون و قوربانی و خوێنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی له‌ده‌ست بده‌ن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه بوترێت (سه‌رۆك) (كۆمار) پارتی یان یه‌كێتی یه



Post Comment