دەسەڵاتی ستەمکار و ژيان
بروسک جلال
ئەگەر تراژیدیا نەبێت تۆ فێری بەرەوڕوبوونەوەى گه نده ل كاران نا بيت ناتوانيت هيچ دژيان بكه يت
ماناکەی ئەوەیە ڕاستە ژیان پوچەو بێ مانايه،بەڵام مەحکومین بەوەی مانای بۆ دروست بكه ين و نه بينه كويله
لەم بازاڕی كويله و بێ ماناییەدا ئاقڵ ئەوەیە مانای بۆ دەخولقێنێ دژى هه موو زور دا ريك ئه بيته وه
دەسەڵاتێک کە بڕوای بە ئازادی ودیموکراسی و مافی قسەکردن و ڕەخنە نەبێت بۆ نەمان باشە!
دەسەڵاتێک هێندە لە قسەکردن و ڕای جیاواز تۆقیبێت بۆ ئەوە باشەئاسەواری نەمێنێت!
شەرمەزاریە بۆ دەسەڵاتێکی خو سه پين دەمی ڕەخنەگران دادەخات ، ئەوە کردەیەکی ترسنۆکانەو ناجەوامێرانەیەو بەس
کۆمەڵگای زیندو بە ڕای جیاوازو ڕەخنەو هەموو ڕەنگەکانەوە جوان وسەردەمیانەیە، پێچەوانەی ئەمە ئەگەر ئەمڕۆیش بەزەبری چەک و زیندان خۆی سەپاندوە تەمەنی کەمەو ڕۆژێ دادێ دەبێت بەژێر دەست و پێوە.
تا ستەمکاری باڵا بکات، تەمەنی دەسەڵاتەکەی کەم دەکات
هەموان ئەزانین دیکتاتۆری و ستەمکاری فیرعەونەکەی دەباشان سه رى ره ش تا سەر ئێسک چووە،بەڵام ئەمە کاتیەو ئەو شەوی دەیجورە بۆ ئەبەد بەلادا دەکەوێت و
کۆتایی دێت.
بەداخەوە کە شاری سلێمانی بەدەورانێکی تاریکدا تێدەپەڕێت ، ئەمەیش قەدەری ئێمە بێت یان ڕێکەوتی ژیان،ئیتر ئەم مێژوە ئاوایە.
دەزانم کەمترین ئازادی لەم ده فه ره دا بوونى هه يه ئيستا ،وەلێ ئەمە کورتخایەنەو ئاقیبەت ئەم دەرگا فاشیە دەست وپل خوێناویە دادەخرێت و پەنجەرەی مێژوو ڕوو بە ئازادی ودنیایەکی باش دەکرێتەوە هه ميشه گه شبينم
تەمەن باقی بێت ئێمەیش دێینەوە لاتان و لەگەڵتان دەبیین،ئەستێرەی بەختی ئەوانە بەتەواوی دەکوژێتەوەوهەموو ميرو ئاغاكانيان له ناو ده چن دەخرێنە زبڵدانی مێژوو وەک خاشاک و زبڵ دەبنە ڕابردویەکی بۆگەن…
مرۆڤاى ئازا و ئازادى خواز سه ر ده كه ويت هه ميشه



Post Comment