دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان : ئاڵنگاری و خۆڕاگری

بەختیار محمد شەریف

ئەگەر کورد بیت و خەمی میللەتی کوردت بێ دەبێ دڵت بکەی بە چوار بەشەوە بەشێکی لە خەمی کوردستانی باشور بێ بەشێکی لە ڕۆژهەڵات و بەشێکی لە باکور و بەشێکی لە ڕۆژ ئاوابێ ،
ئێمەی کورد نازانین خەمی کام پارچەی لەت لەت کراوی کوردستان هەڵبگیرین
وەکو شێرکۆ بێکەسی شاعیر دەڵێت:-
نیشتیمان خەم لە کوێت بخۆم ؟
باکورەکەت کە گورگی هار
دەم و کڵپەی تێ ژەنیوە،
ڕۆژئاواکەت ڕێوی و کەمتیار
تەنگیان پێ هەڵچنیوە ،
ڕۆژهەڵاتەکەت
لاوەکانی ئەدرێن لە پەت و قەنارە ،
یا باشوورە بەدبەختەکەت
ئەفرۆشرێ بە پلە و پارە .!!
ئێستا کوردستانی ڕۆژئاوا لەناوجەرگەی دۆخکی ئاڵۆز و هەستیار دایە لە چەند لاوە هێرشی سەربازی بە تانک و دەبابە و چەکی قورسەوە دەکرێتەسەر لە لایەن حکومەتەکەی احمد شەرع و بە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بوەتە هۆی  کوژران و بریندار بوونی چەندین کەسی مەدەنی و ئاوارەبونی هەزاران کەس ،
ئەمەی ڕودادات لە ڕۆژئاوا تەنها فرۆشتنی کوردە و پەشیمان بونەوەی احمد شەرعە لە ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ،
بەڵام با دوژمنانی گەلی کورد دڵنیابن بەم گەلەکۆمانە گەلی کورد لە ناو ناچێت و پێشتریش تاقیکراوەتەوە کە لە ناوبردنی ئیرادەی کورد سەرکەوتو نابێت و پێگەی کورد قایمتر دەبێت.
ئەوەی جێگای شانازیە بەرگری کردن و بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاوایە کە بە ژن و پیاو گەنج و پیرەوە بەرگری لە خاک ئاو و نیشتیمانی خۆیان ئەکەن و سینگی خۆیان ناوەتە بەر فیشکی دوژمن و ئەجەنگن.
لە کۆتایدا ئەوەی بۆ کورد سەرکەوتوە و تیایدا براوە دەبێت تەنها یەکگرتنە و ڕێککەوتنی هەرچوار پارچەکەیە تاکو دوژمن نەتوانێت چیتر ڕۆڵەی کورد دەربەدەرو بێلانە بکات ،
بەڵام لێرەدا پرسارەکە ئەوەیە ئایا کەی ئەو خەونەمان دێتە دی هەرچوار بارچەکەی کوردستان یەکبگرێ و لە ژێر یەک ئاڵای سەر بڵنددا ڕۆڵەکەی بحەسێتەوە ؟

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.