سیمبولی ئێمە و سیمبولی ئەوان!
هونەر جەبار سلێمان
تۆ بڵێی سیمبولی نەتەوەی کێ بێ ؟
+من ئەلێم لەوانەیە مەبەستیان ئەوە بێ کە ئەو کەناڵە سوکایەتی بە مامۆستا کردبێ ،یان رەنگە کارگوزارێک بێ ،یان فەرمانبەرێکی بێ مووچە ،یان کاسبکارێکی بێ داهات،یان دەرچویەکی زانکۆ کە دەیان سالە هێشتا دانەمەزراوە
-نا بابە گیان ئەوانەی چی !! تەنها لای من و تۆ و چینی دژە دەسەلات ئەوانە سیمبولی نەتەوەن ،لای ئەوان تەنها سەرکردەکانیان پیرۆزن، خیانەتکاران سیمبولن،خاک فرۆشان پالەوانن،
سیمبول لە هزری ئێمەدا (مامۆستایەکی شەق لێدراو، پێشمەرگەیەکی بێ نان و ئاو،کارگوزار،مندالی بێ نازی شەهیدان،ڕۆژنامە نوس و چالاکوانی بە ناهەق گیراو و فەرمانبەری بێ مووچە ) ..
لای ئەوانیش بەتەنها (مەلا مچە).
بەراستی شەرمە بۆ دەستەلاتێک تەنها لەبەر ئەوەی کەناڵێک لە هەواڵەکانیدا وێنەی(مەلا مستەفا)کە پارتی ناوی ناوە سیمبولی نەتەوەیی بە شێوەیەکی تلخ وێنەکە نیشان دراوە،یەکسەر بریاری دادگای بۆ دەربکەن کە دەبێ کەناڵەکە دابخرێت لە هەولێرو بادینانی ژێر دەستەلاتی پارتی ،ئەو رەفتارە جگە لە کوشتنی ئازادی و دەنگی ئازاد هیچ لێک دانەوەیەکی تر هەلناگرێ
نا بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد
نا بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس وچالاکوانان
نا بۆ دەستبەسەر داگرتنی بینای کەناڵەکان



Post Comment