فایلی کۆمپانیاکانی کوردستان
ڕاپۆرتی بەدواداچوون
دیار هەرکی – دامەزرێنەری سەرنج پرێس
نەوتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی لە ئاداری ساڵی 2023 بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی قەدەغەکراوە هەناردەی دەرەوە بکرێت، بەڵام تا ئێستاش بە تانکەر بە ڕێژەی نزیکەی ٪80ی ڕەوانەی تورکیا دەکرێت، بەشێکیشی لە ناوخۆ لەگەڵ گروپ و میلیشیا چەکدارییە شیعەکان ڕێکەوتن کراوە و نەوتە ڕەشەکەیان پێ دەدرێت و ئەوان دەتوانن بیگوازنەوە بۆ بەسرە و لەوێ بیفرۆشن.
بەگوێرەی لێدوانێکی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان چەند مانگێک پێش ئێستا ئاشکرای کرد: کۆی گشتیی لە ساڵی ٢٠٢٤، کابینەی نۆیەم بڕی 110 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بێ ئەوەی یەک دۆلاری داهاتی ئەو نەوتە گەڕابێتەوە بۆ حکومەت و دیار بێت و هیچ کەسێک نازانێت داهاتەکەی بۆ کوێ براوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ماوەی شەش ساڵە بە بێ یاسای بودجە کار دەکات و دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە لایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بە قاچاغ نەوتی هەرێم دەردەهێنرێت و ئاودیوی سنوورەکان دەکرێت و داهاتەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد، کۆمپانی کاری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵ 390 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، هەیانە 350 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، ئەی گەنجینە و خەڵکی هەرێم چییان پێ بڕاوە؟ جێگای خۆیەتی بپرسین و هەمووان بزانن کار گروپ چیە و کێ خاوەنیەتی و قازانجی کۆمپانیا دەچێتە گیرفانی کام حیزب و بەرپرسەوە.
خاوەنی کار گروپ کێیە؟
گروپی کۆمپانیاکانی کار گروپێکی بەناو کەرتی تایبەتە لە سالی 1999 دروستکراوە ، کە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و نوسینگەشی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق هەیەو هەروەها نوسینگەی لە ئیمارات و ئەمریکاو تورکیاو ئوردن هەیە، ئەم کۆمپانیایە لەم بوارانەدا کار دەکات ئەم کۆمپانیایە خاوەنی نزیکەی 30 هەزار کارمەندە کە زۆرینەی هەرەزۆریان کارمەندی وەهمی بندیوارن و سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن، بەرپرسی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە شێخ باز بەرزنجیە خاوەندارێتیەکەشی دەگەرێتەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کار گروپ لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنانی نەوت و کارەبا و چیمەنتۆ ، گواستنەوەی نەوت، بیناسازی، پاڵاوتنی نەوت و چەندان بواریتری وەبەرهێنان کاردەکات.
کۆمپانیای کارو بۆری نەوت
حکومەتی هەرێمی کوردستان تا بەرواری ٢٥ ئاداری ٢٠٢٣ ڕۆژانە نزیکەی ۔ 480000 چوارسەدو هەشتا هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریەوە دەناردە بەندەری جەیهان لەتورکیا،کۆمپانیای کار لەدیوی هەرێمەوە خاوەنی ئەو بۆریەیەو بۆ هەناردەکردنی تەنها یەک بەرمیل نەوت بڕی پێنج دۆلار وەردەگرێت،واتە ڕۆژانە بڕی 2400000 “دو ملیۆن و چوارسەد هەزار ” دۆلار لە حکومەت وەردەگرێت،واتە لەیەک مانگدا 72000000 حەفتاو دو ملیۆن دۆلار وەک حەقدەستی بۆری لەهەناردەی نەوتی هەرێم دەدرێتە ئەم کۆمپانیایەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کۆمپانیای کارو پاڵاوگەی کەڵەک
ساڵی 2008 وەزارەتی پیشەسازی عێراق بەردی بناغەی دوو پاڵاوتگەی گەورەی لەهەرێمی کوردستان دانا،پاشماوەیەک “کارکردن لە دروستکردنی پاڵاوگەکاندا یەکێتی ” و پارتی کێشەیان بۆ دروستکردنی پاڵاوگەکان دروستکرد،لەوکاتەدا دۆخی شێواوی عێراق ڕێی خۆشکرد بۆئەوەی کە یەکێتی ” و پارتی دەست بەسەر پاڵاوگەکاندا بگرن،یەکێتی کۆمپانیاکەی بازیانی داگیرکردو کردی بەناوی کۆمپانیای قەیوانەوە،پارتیش پاڵاوکەی کەڵەکی داگیرکردو تاپۆی کرد بەناوی کۆمپانیای کار ەوە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەم دوو پاڵاوگەیە یەک بەرمیل نەوت بۆ حکومەتی هەرێم بە 17 دۆلار دەپاڵێون،بەڵام لەهەموو جیهاندا پاڵاوگەکان تەنها بە پێنج دۆلار یەک بەرمیل نەوت دەپاڵێون. پاڵاوگەی کەڵەک لەیەک رۆژدا 84000 هەشتاو چوار هەزار بەرمیل نەوت بۆ حکومەتی هەرێم دەپاڵێویت بۆ حکومەت و لەبەرامبەردا 1428000 یەک ملیۆن و چوارسەدو بیست و هەشت هەزار دۆلار وەردەگرێت. هەرچەندە ئەم پاڵاوگەیە کاتێک کەلەسەر کۆمپانیای کار تاپۆ کرا،کۆمپانیاکە 3500000000 سێ سەدو پەنجا ملیۆن دۆلاری لەحکومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی پاڵاوگەکە بەقەرز پێدرا،بەڵام تائەمڕۆش ئەو پارەیەی نەگێراوەتەوە بۆ ۔ حکومەت،ئەمە ” لەکاتێکدایە ۔ کەلەماوەی “رابردوودا لەبەرئەوەی کەحکومەت پارەی پاڵاوتنی نەوتی پێنەدابوو قەرزاری کۆمپانیاکەبوو،ئێستا بۆ ددانەوەی ئەوقەرزە ڕۆژانە حکومەت نەوتی ڕەش دەداتە کۆمپانیاکەو ئەویش دەیپاڵێوێت و لەبازاری ڕەش دا دەیفرۆشێتەوە بۆخۆی.
کۆمپانیای کارو بەڕێوەبردنی بیرە نەوتەکان
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم لەساتی دروستبونیەوە تائەمڕۆ لەژێر سوڵتەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی دایە،هەرئەمە ڕێگە خۆشکەربوە بۆئەوەی کە کۆمپانیای کار بتوانێت لەڕێی ئەم وەزارەتەوە شەرعیەتی یاسایی پێبدرێت بۆ دەرهێنانی نەوت لەهەرێم و کەرکوک،ساڵی 2014 کاتێک بارودۆخی عێراق کەوتە دۆخێکی خراپەوەو داعش دروستبوو،ئەمە بوە ڕێگە خۆشکەرێک تا بنەماڵەی بارزانی دەست بەسەر ” کێڵگەنەوتیەکانی رۆژئاوای کەرکوک دا بگرن،کۆمپانیای کار لەوساڵەدا بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کەوتە دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتیەکانی هاڤاناو بای حەسەن و تا ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر ڕۆژانە کۆمپانیای کارو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان 250000 دوسەدو پەنجا هەزار ” بۆ 300000 بەرمیل نەوتیان دەردەهێناو لەڕێگەی بۆریەوە لەبەندەری جیهان دەینفرۆشت،پارەی ئەم نەوتە ڕاستەوخۆ دەچوە سەرهەژماری تایبەتی کۆمپانیای کار لە هال بانک ی تورکیا،ئەمە لەکاتێکدایە کە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە تائەمڕۆش لەژێر دەستی کۆمپانیای کار دایە.
کۆمپانیای کارو کارگەی چیمەنتۆ
کۆمپانیای کار بەشێک لەکارەکانی بەهەم هێنانی چیمەنتۆیە،ساڵی 2016 حکومەتی عێراق بەئیمزای حەیدەر عەبادی بری 30/000000سی ملیۆن دۆلاری وەک قەرز دایە کۆمپانیای کار،بەڵام دواتر کۆمپانیاکە ئامادە نەبوو قەرزەکان بداتەوەو حکومەتی عێراسی ناچارکرد کە لەبری پارەکە چیمەنتۆی لێبکڕێت،حکومەتی عێراق بەکڕینی چیمەنتۆ قەرزەکانی لەم کۆمپانیایە وەرگرتەوە. دوو ساڵ پێش ئێستا،کاتێک حکومەتی عێراق پارەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی موصڵ دابینکرد پارتی ڕێگری لەهەناردەکردنی چیمەنتۆی سلێمانی کرد کەلەسنوری هەولێرەوە ببرێتە موسڵ،ڕێگریەکە بەوجۆرەبوو کە سەیتەرەیەکی گومرگی بۆ گومرگکردنی چیمەنتۆی سلێمانی دانابوو،بەمەش وایکرد کە چیمەنتۆی سلێمانی بەگرانتر بگاتە موصڵ و خواستی لەسەرنەمێنێت،لەبەرامبەردا چیمەنتۆی کارگاکەی کۆمپانیای کاری هەناردەی موصڵ دەکرد بەنرخێکی هەرزانتر لەوەی سلێمانی،ئەمەش بویە هۆی ئەوەی ” کەلەهەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی ” موصڵ ئەم کۆمپانیایە بەملیۆنان دۆلاری دەستبکەوێت و تائەمڕۆش بەردەوامە لەهەناردەکردنی چیمەنتۆ بۆ موصڵ.
کۆمپانیای کارو فرۆشتنی کارەبا
کۆمپانیای کار لەکێڵگەی خورمەڵە کارەبا بەرهەمدەهێنێت،لەدوای ڕووخانی داعش ئەم کۆمپانیایە گرێبەستێکی پێنچ ساڵی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای نەینەوا ئیمزاکرد بۆفرۆشتنی 360 مێگاوات کارەبای 20 کاتژێری بە نەینەوا. . بەپێی گرێبەستکەی کۆمپانیای کارو بەڕێوەبەرایەتی کارەبای نەینەوا کۆمپانیای کار دەبوو ئەم کارەبایە بۆ بەری چەپی موسڵ دابینبکردایە،هەروەها گەیاندن و بەشکردنی کارەباکە لەئەستۆی کۆمپانیاکەدا بووەو هێشتا وادەی تەواوبونی گرێبەستەکە نەهاتووە. پێشتر ” کۆمپانیای کار ” گرێبەستی ” لەگەڵ حکومەتی ” هەرێم هەبوو ” بۆ ۔ فرۆشتنی کارەبا بەحکومەت،بەلام بەبیانوی دابین نەکردنی گازوایل کۆمپانیاکە فرۆشتنی کارەبای بەحکومەتی هەرێم راگرت و ” دواتر حکومەت وەک لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشانکراو بەملیۆنان دۆلار غەرامە کرا و غەرامەکە ڕاستەوخۆ درایە کۆمپانیای کار. هاوکات کۆمپانیای کار گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراق دا هەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاولاتیانی نەینەواو سالانە نەوت بۆ مالانی نەینەوا دابین دەکات و پارەکەی لەحکومەتی عێراق وەردەگرێت.



Post Comment