مەترسییەکانی گەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق.

دەرباز محمد حسێن

مالکی لەو ماوەی کە سەرۆک وەزیران بوو لە نێوان ساڵی (٢٠٠٦ تاکو ٢٠١٤)پەڵەیەکی رەش بوو  بەسەر عێڕاق و خەڵکەکەی بەهۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە کە لەڕوی ئەمنی و سیاسی و مەزهەبیەوە ئەنجامیدا کە چەندین کارەساتی گەورەو وێرانکەری بەدوای خۆیدا هێنا بۆ عێڕاق و خەڵکەکەی. نوری مالیکی بە بەرپرسیاری سەرەکی دادەنرایت لە هەرەسهێنانی سوپای عێڕاق بەهۆی لادانی فەرماندە لێهاتوەکانی سوپای عێڕاق و دانانی کەسانی وەفادار بە خۆی لە ساڵی (٢٠١٤ )کە بووە هۆی لاواز بوونی سوپای عێڕاق بۆیە داعش بە ئاسانی توانی بەشێك لە خاکی عێڕاق داگیربکات کە بەو هۆیەوە وێرانکاری یەکی زۆر لە ناوچەکە ڕویدا بەتایبەتی موسڵ . لەڕووی مەزهەبیەوە مالیکی ببوە پردێک بۆ بەیەك گەیشتنی هێزەچەکدارە شیعەکان کە ئێستا لەژێر سێبەری حەشدی شەعبیدان زۆر جار هێرشیان دەکردە سەر سونەکان و بنکەکانی ئەمەریکا . لە ڕوی ئابورییەوەلەسەردەمی نوری مالیکی ڕێژەی گەندەڵی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد. لە بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆی کەسانی دەوروبەری بۆیە  بە گەڕانەوەی نوری مالیکی کەشێکی سەقامگیر دروست نابێت بەڵکو دەبێتە هۆی دروست بوونی قەیرانی گەورە. بۆیە ئەمەریکا هۆشداری تووندیدا بە بەرپرسانی عێڕاق لە ئەگەری گەڕانەوەی نوری مالیکی .لە ئەگەری  گەڕانەوەی مالیکیدا کاردانەوەی ئەمەریکا تەنها لەچوارچێوەی لێدوانی دبلۆماسیدا نامێنێتەوە بەڵکو قسەکانیان دەکەن بەکردار و بەگوشاری دارایی توند لەبەرامبەر عێڕاق دەوەستنەوەو ئەمەریکا دەتوانێت ڕێگری لە ناردنی دۆلار بۆ عێڕاق بکات ئەمەش دەبێتە هۆی داڕمانی دیناری عێڕاقی و بەرز بوونەوەی خێرای دۆلار کە دەبێتە هۆی قەرانێکی گەورەی بژێوی خەڵکی لە شەقامی عێڕاقیدا.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت