ژیانی تاک لە سایەیی دەسەڵاتی کوردیدا
محمد بەهرۆز
لای هەموان ئاشکرایە دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە تەحەددیاتدا تێدەپەڕێت
کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە هەبووەو هەیە
پێم خۆشە لێرەدا بە وردی تیشک بخەمە سەر گرنگترین ئەو لایەنانەی کە سیمای ژیانی هاوڵاتیانیان پێکهێناوە
دۆخی ئابووری و بژێوی خەڵکی
ئەمە گەورەترین نیگەرانی هاوڵاتیانە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا،
پرسی مووچە بووەتە چەقی ژیانی خەڵک دواکەوتنی مووچە یان پێنەدانی بەتەواوی !
بازاڕی تووشی سستبوونی گەورە کردووە هەروەها هێزی کڕین واتا هاوڵاتیان چونکە مووچەیان وەرنەگرتووە بۆیە سەرف کردنیش کەمی کردووە
ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بێکاری بەتایبەت لەنێوان چینی گەنجاندا
کەرتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان
کارەبا سەرەڕای هەوڵەکان هێشتا کێشەی کەمیی کارەبا بەردەوامە و هاوڵاتیان ناچارن بڕە پارەیەکی زۆر بدەن
بە مۆلیدە ئەهلییەکان بدەن
کە ئەمەش بارگرانییەکی دیکەی داراییە لەسەر شانی هاوڵاتیان
لایەنی تەندروستی
کەرتی تەندروستی گشتی پێویستی بە چاکسازیی ڕیشەیی هەیەو زۆریی تێچووی نەخۆشخانە تایبەتەکان و کەمیی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان نیگەرانییەکی بەردەوامی لای هەموان دروست کردووە
لایەنی سیاسی و دەروونی تاک
ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان حزبە سیاسییەکان و ناڕوونی لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان،
یاخود نادیاری چارەنووسی هەموان وای کردووە کە تاکی کوورد ئێستا لە باروودۆخکی گونجاودا نەبێ و
جۆرێک لە بێ ئومێدی و دڵەراوکێی لای هاوڵاتیان دروست بووە.
زۆرێک لە هاوڵاتیان هەست دەکەن کە ململانێ سیاسییەکان زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەوان دەگەیەنێت
کۆچ کردن و داهاتووی نادیاری گەنجان
نەبوونی هەلی کار و ناسەقامگیری ئابووری وای کردووە کە هێشتا بیرۆکەی کۆچکردن بۆ دەرەوە لە مێشکی زۆرێک لە گەنجاندا مابێتەوە!!
ئەمە نەک هەر زیان بە هێزی مرۆیی هەرێم دەگەیەنێت بەڵکو نیشانەیەکە بۆ ناڕازیبوونی نەوەی نوێ لە دەرفەتەکانی ناوخۆدا
هەڵئاوسان و گرانبوونی نرخەکان
هاوشێوەی جیهان، هەرێمی کوردستانیش کاریگەر بووە بە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و پێداویستییە سەرەکییەکان. گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و خواردەمەنی لە کاتێکدا کە داهاتی تاک جێگیرە یان کەمی کردووە،
گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر خێزانە کەم دەرامەتەکان چونکە دەسەڵاتی کووردی لەبری باشتر کردنی ژیانی خەڵکی بەڵکوو ژیانیان قوورستر ئەکات !
قسەی کۆتاییم لێرەدا
هاوڵاتیانی هەرێم لە نێوان هیوایەک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغدا و ترسێک لە ناسەقامگیری زیاتردا ئەژین.
چارەسەری ئەم دۆخە پێویستی بە چاکسازی ڕاستەقینە هەیە لە سیستەمی دارایی شەفافیەت لە داهاتەکان و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان !



Post Comment