چاوە شاراوەکانی پشت پەردە؛ چاودێریکردنی چالاکوانان لە بەریتانیا
دەرباز محمد حسێن
لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە گەندەڵییە گەورەی کە عێڕاقی گرتەوە لەڕوی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و مەزهەبییەوە ناڕەزایەتی زۆری دانیشتوانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە چەندین جار بەهۆی بێکاری و بەرزبونەوەی ڕێژەی گەندەڵی بەڕێژەیەکی بەرچاو لە دام و دەزگاکانی حکومەت . هاوڵاتیان رژانە سەر شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزەیەتی و داواکردنی ژیانێکی شایستە بەڵام لەبەرامبەردا نەك هەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرایەوە بەڵکو دوور لە هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ هێزە چەکدارەکان بە دڕندانەترین شێوە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران دەبوونەوە بێ ڕەچاو کردنی یاساکانی مافی مرۆڤ تەقەیان لە خۆپیشاندەران دەکرد ژمارەیەکی زۆر کوژراو برینداری لێدەکەوتەوە و بە زەبری هێز خۆپیشاندانەکانیان کپ دەکردەوە دوای بێدەنگکردنیخۆپیشاندەران چەندین چالاکوان و ڕۆژنامەنوسیان دەستگیر دەکرد کە سەرپەرشتی ڕاستەو خۆی خۆپیشاندانەکانیان دەکرد. بەڵام کوشتنو تۆقاندن ناڕەزایەتیەکان کۆتاییان نەهات بەڵکو ناڕەزایەتیەکان سنورەکانی عێڕاقی تێپەڕاند گەیشتە وڵاتی بەڕیتانیا . چالاکوانانی وڵاتی بەڕیتانیا بۆ پاڵپشتی لە هاوڵاتیانی ستەملێکراو ماف خوراو زۆر جار بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی گەندەڵکاران دەڕژێنە سەرشەقامو لەبەردەم کونسلخانەی عێڕاق لە مانچستەر یان باڵیۆزخانەی عێڕاق لە لەندەن خۆپیشاندانێکی هێمنانە ئەنجام دەدەن و بە گوتافدان داواکارییەکانیان ئاڕاستەی کارمەندانی کونسڵخانە و باڵیۆزخانەی عێڕاق دەکەن . بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی و ترسە لای چالاکوانان بەشێک لە کارمەندەکان لەژێر پەردەوە چاودێری چالاکوانان دەکەن وێنەی هەموو ئەو کەسانە دەگرن لەبەردەم باڵیۆزخانە کۆبونەتەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گەندەڵکاران
..
دەرەنجام
ئەو وێنەگرانەی پشت پەنجەرەکان، هێمایەک بوون بۆ چاودێری کردنی چالاکوانان کە سنوورە نێودەوڵەتییەکان دەبەزێنێت بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد. ئەو کارە وەک بەشێکی ڕەش لە مێژووی دیپلۆماسی عێراق سەیر دەکەم چونکە باڵیۆزخانە لە جیاتی خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بۆتە سەرچاوەی ترس بۆمان



Post Comment