ئازادی ڕادەربڕین و دەڤەری بادینان!

هاریوان عیسا

پێش دەست بەکاربونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
دەڤەری بادینان جار جار شەقامەکانی دەجوڵا بەهوی گردبوونەوە و هەڵویستەکانی خەڵکی ئەو دەڤەرە، کە گرنگترینیان گردبونەوەی ماموستایان لە سالی “٢٠١٨” لە بەردەم دەرگای پەروەردە لە دهوک، کە تیادا ماموستایان داوای پاشەکەوتی موچەی خویان دەکرد، و سەرهلدانی خەلکی شێلادزێ دژ بە مەقەرەکانی “سوپای تورکیا” و سوتاندنیان بە دەستی گەنج و لاوی ئەو دەڤەرە،
بەڵام هێزە ئەمنیەکانی دهوک وەڵامیان بە ترساندن و توقاندن و ئەزیەتدان بوو بەرامبەر هەڵویستەکانی خەلکی دەڤەری بادینان،

ئەم ڕەوشە بەردەوام بوو لە بادینان جار جار لە شەقام و لە سوشیال میدیاش ڕخنەی دەگرت،
دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هاتنە سەر حوکمی کەسێکی عەسکەری. ئەمنی

لە یەکەم کاریدا بەرنامەی ئەوەبوو چون ڕێگری لە هەڵویستەکانی ئەم دەڤەرە بکات و ڕێگەنەدێ کەس ڕەخنە بگرێ و نەفەسی ئازادی لە هەرکەسێک ببڕێ،
ئەوەبوو لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیکرد بە ڕەژبگیری و چەندین ماموستای زانکو و چاڵاکون و ڕوژنامەنوس و قوتابی و کەسانی مەدەنی لە سەنتەری دهوک و دەوروبەری ڕفاندنیان بەرەو زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر،
منیش یەکێک بووم لەو گیراوانە

دوای ماوەیێک لە ڕێی میدیاکانەوە تومەتی سیخوری و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و بومان دروستکرد، بەڵام لە کاتی لێکوڵینەوە
پسیارە گرنگەکانیان هەر ئەمانەبوون “
بوچی لەسەر پارتی دەنوسی؟
بوچی ڕەخنە لە حکومەت دەگرن؟
بوچی ئەم پوستەت کردووە لە فەیسبوک؟

واتە هەموو کێشەکانیان سیاسی بوون بەڵام ویستیان بیخەنە قاڵبێکی یاسایی بو ئەوەی لە ڕێگای دادگا سزامان بدەن،
هەر ئەوەبوو سەروکی حکومەت پێش دادگا کەوت و چەند ڕوژ پێش دادگایکردنمان لە دیدارێکدا بو ڕوژنامەنوسان تەئکیدی تاوانباربونمان کرد و پێش ئەوەی دادگا بریار لەسەر ئێمە بدات!

دوای ئەم فشارەی لێدوانی سەروکی حکومەت، دادگا بریاری (٦)ساڵ زیندانیکردن بو (٥) کەسمان دەرکرد،

ئەم بڕیارەی دادگا، وەکوو تەقینەوەیێک بوو لە نێوخوی وەڵات و لە دەرەوە دەنگیدا کە بێحورمەتی بە “دادگاکان” بە “یاسا” بە “ئازادی ڕادەربرین” کرا
ڕاپورتە نیودەوڵەتیەکان کەوتنە ڕەخنە گرتن لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و فشاریان خستە سەر بو ئەوەی ڕێز لە یاسا بگرن و دادگا بو مەرامە شەخسیەکانی خویان بەکار مەهێنن،
دوای ئەم فشارە نیودەولەتی و ناوخوییانە ، دەسەڵات ماوە ماوە چەند کەسێک پێکەوەیان دەخستە بەردەم چەکوچی دادگا و سزایان دەدا،

بەڕای من ئەم ڕەشبگیریە دوو پەیامی هەبوو یەکیان بو نێوخوی وڵات و ئەوەی تر بو جیهان،

پەیامی یەکەم، ئەوەی بە خەڵکی خوی ڕاگەیاند کە هەرکەسێ باسی ماف و ئازادی بکات یان هەرکەسێ ڕەخنە لە سیستەمی حوکمڕانی ئێمە بکات یاخود پەنجە بو دەسەڵات ببات لەم دەڤەرە، چارەنوسی باشتر نابێ لە چارەنوسی گیراوانی بادینان،

پەیامی دووەم، بە جیهانی راگەیاند کە ڕوی راستەقینەی ئێمە ئەها ئەمەیە، پێیان راگەیاند کە ماف و یاسا و دادگا لای ئێمە تەنها ناون هەموو بڕیارێک لە دەست کەسانێک دایە کە بە مازاجی خوی ئیش دەکەن! نیشانیاندا کە چەندە ناشرینن لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت