کێلەگەی ئاژەڵان تەنها چیرۆک نییە .ئەو ئاوێنەیەیە کە مێژوو خۆی تێدا دەبینێتەوە، دووبارە و دووبارە.

فەلاح ئیسماعیل

ڕۆمانی Animal Farm ـی George orwell بە سادەیی دەست پێدەکات. 

بەڵام لە ژێر ئەو سادەییەدا، قسەیەکی زۆر قووڵ هەیە لەسەر دەسەڵات، شۆڕش، و خەڵک.

لە سەرەتا، هەموو شتێک بە ناوی دادپەروەری و ئازادی دەست پێدەکات.

دەنگی گەل بەرز دەبێتەوە، هیواکان دەگەشێنەوە. 

خەڵک باوەڕ دەکەن کە ئەمجارە مێژوو بە ڕاستی دەگۆڕێت.

بەڵام بە هێواشی. 

دەسەڵات دەست دەکات بە کۆبوونەوە لە دەستی کەمێک کەس.

ئەوانەی پێشتر بە ناوی خەڵک قسەیان دەکرد،

ئێستا بە ناوی خۆیان بڕیار دەدەن.

یاساکان دەگۆڕدرێن، 

بەڵام نەح بۆ باشترکردنی ژیانی گشتی،

بەڵکو بۆ پاراستنی دەسەڵاتی تاکە دەستە.

دەنگی خەڵک؟

کەم کەم دەکوژرێت…

نەک بە یەکجار، بەڵکو بە هێواشی، 

هەتا کاتێک بێدەنگی ببێتە شتێکی ئاسایی.

ترس جێگەی ئازادی دەگرێتەوە،

پڕو پاگەندا جێگەی ڕاستی دەگرێتەوە،

و خەڵک بە هێواشی فێری ئەوە دەبن کە بیرکردنەوەیان سنووردار بکەن.

لە کۆتاییدا، ئەوەی ڕوو دەدات هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتی نییە

لەگەڵ ئەو سیستەمەی کە شۆڕش لە دژی بوو.

تەنها ناوەکان گۆڕاون…

ڕووخسارەکان گۆڕاون…

بەڵام ناوەڕۆک هەمانە شتە…

ئەوەی پێشتر ستەمکار بوو،

ئێستا بە شێوەیەکی تر دەگەڕێتەوە،بەڵام هەمان ڕووح.

ئەمەش پرسیارێکی ترسناک دەخاتە ڕوو:

ئایا شۆڕش بۆ گۆڕانکاری بوو؟

یان تەنها بۆ ئەوەی دەسەڵات لە دەستی کەسێک بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە؟

مێژوو فێرمان دەکات، بەڵام ئەگەر گوێ نەگرین،

دووبارە دەنووسرێتەوە، بە هەمان هەڵەکان.

کاتێک چاودێری نەبێت،

دەسەڵات هەمیشە ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ خۆسەپاندن.

و کاتێک خەڵک بێدەنگ بن،

ئەو بێدەنگییە دەبێتە بەڵگەی ڕەزامەندی.

لە کۆتاییدا، کێڵگەی ئاژەڵان چیرۆکی ئاژەڵان نییە، 

چیرۆکی ئێمەیە.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت