دیاردەیەکی کوشندە لەشەقامەکانی عێڕاق ماددەهۆشبەرەکان چۆن داهاتووی گەنجەکانی خستۆتە بەردەم مەرگەوە؟

دەرباز محمد حسێن

لەم ساڵانەی دوایی عێڕاق لە پردێکی پەڕینەوەی ماددە هۆشبەرەکان بووەتە یەکێک لەناوەندە هەرەگەورەکانی بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان . ئەم دیاردەیە تەنها کێشەیەکی ئەمنی نییە بەڵکو زەبرێکی گەورەیە بەر خێزان و وزەی گەنجەکان کەوتووە. دەزگا ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٦ دا دەستیان بەسەر هەزاران تۆن ماددەی هۆشبەر دا گرتووە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە کە داهاتووی نەوەیەکیان خستۆتە بەردەم هەڕەشەی مەرگەوە.
هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم مەترسییە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکارییە وایکردووە گەنجەکان پەنا بۆ ئەو جۆرە ماددانە ببەن وەك ڕێگەیەك بۆ ڕاکردن لە واقیع
هەرەها کۆنتڕڵ نەکردنی سنورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بازڕگانی کردنی بەماددە هۆشبەرەکان ئاسان کردووە. لەبەر ئەوەی ئەم بازڕگانییە دەستکەوتێکی ئاسانە بۆتە سەرچاوەی داهاتی زۆربەی گڕوپە تاوانکارییەکان . ئەم بازڕگانییە لە عێڕاق کاری چەند کەسێکی لاواز نییە بەڵکو تۆڕێکی فراوانی لەپشتەوەیە . ئەوان سود لەو ئالۆزییە وەردەگرن کە لە سنورەکاندا هەیە. بەشێک لە ڕاپۆرتە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە هەندێک گروپ لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی دەوڵەت، لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی ڕێڕەوەکانی بازرگانی و ناوچە سنورییەکان، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە پاراستنی هاتنی ئەم ماددانە وەک سەرچاوەیەکی دارایی بۆ گروپەکانیان.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت