” ئەشکەنجدان تاوانە بێ دەنگی هاوبەشییە”بۆ تاوانی ناو زیندانەکانی هەرێمی کوردستان هاتنە سەر شەقامیان هەڵبژارد
رێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک لە چالاکوانان لە ووڵاتی بەریتانیا ، لە هەریەک لە شارەکانی ( لەندەن، مانجستەر، بێرمینگهام، نیوکاسڵ و گلاسگۆ ) هاتنە سەر شەقام و دژی تاوان و هەڵسوکەوتنی ناو زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا .
چالاکوانان و ژمارەیەک لە ئازادی خوازان لە هەریەک لەو شارانە بەشدارییان کرد ، دروشمی دەستییان ئەمە بوو
‘ئەشکەنجەدان تاوانە ، بێ دەنگی هاوبەشییە”.
رێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرپەرشتی چالاکییەکانی کرد ، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ، نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆمان گەیاند ، کە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی پرسیبەکانی مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ زیندانی ناکرێ .
لەم دواییانەدا ، ژمارەیەک دەستگیرکردن روویانداوە لە هەرێمی کوردستان ، لەوانە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس لە دهۆک و سلێمانی ، ئازاردانی ناو زیندانی چالاکوانی سیاسی و پاسەوان و پێشمەرگە لە سلێمانی و هەولێر ، ئەو هۆکارانە بوون بە هەوێنی ئەو چالاکییە بەرفراوانەی رێکخراوەکەمان لە پێنج شاری بەریتانیا ئەنجامیدا.
وەک رێکخراوەکەمان ڕوونمان کردەوە لە چالاکییەکەیەکەماندا ، داوامان کرد رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و حکومەتی بەریتانیا بێدەنگ نەبن ، وە بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو پێشیلکاریانەی لەناو زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ، لەلایەن کادر و هێزی حیزبی سەر بە پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێ لە مامەڵەی نادروست لەگەڵ زیندانییەکان ، وە لە کاتی دادگاییکردن زیندانییەکان یان کەسوکاریان بۆ رای گشتی دانیان پێدا ناوە، لێیان دراوە و بە زۆر دانپێدانیان لێ وەرگیراوە .
ئاوات جمال – لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ



Post Comment