میللەتی داماو تووشی دەردێکی کوشندە بووە!!!
ڕێکار عومەر
میللەتی کورد تاکە میللەتە لەسەر گۆی زەوی کە تووشی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و دز و بەرژەوەندیخواز بووە کە ئەویش یەکێتی و پارتین کە بۆ ماووی ۳٤ ساڵە حوکمی کوردستان دەکەن.
یەکێتی و پارتی کە دوو ڕووی یەک دراون یەک لە یەکتر تاوانبارتر و خیانەتکارترن بەرامبەر بە کوردستان و خەڵکەکەی بەڕادەیەک ئەگەر چاو بخشێنیتەوە بە ڕابردوودا مێژووی ئەو دوو حیزبە پڕیەتی لە خیانەت و برا کوشتن لەپێناو بەرژەوەندیە حیزبی و تایبەتیەکانیان.
کوشتن و تاڵانی و دزی و گەندەڵی و خیانەت کۆمەڵێکە لەو ڕاستە تاڵەی کە ئەو دوو حیزبە لە ماوەی دەسەڵاتداری و دروستبوونیانەوە کردویانە لە کوردستان و هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە و ڕوو لە زیادبوون دەکات.
نەفامی و دوو ڕوویی ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە میللەتی دووچاری چەندین کێشە و گیرو گرفت کردۆتەوە کە دیارترینیان نەبوونی مووچ و هەلی کار و سووتەمەنی و کارەبا و مافە سەرەتاییەکانە بۆ هاوڵاتیان ئەمەش لە دوای ئەوەدێت کە هەر خەریکی بەرژەوەندیەکانی خۆیانن و میللەتیان بەلاوە گرنگ نیە.
پارتی و یەکێتی دوو پیسترین حیزبی سیاسین لەسەر گۆی زەوی کە هەر بەردەوامن لە چەوسانەوە و ترساندنی هاوڵاتیان بەجۆرێک هیچ کەسێک هەست بە سەلامەتی ناکات لەژێر دەسەڵاتی ئەوان وچەندین خەڵکی بێتاوان و ڕۆژنامەنووسیان خستۆتە زیندان و کووشتویانن.
دەبێت بڵێین ئاخۆ کەی ئەم دەردە پیسە یەخەی میللەتی کورد بەردەدات و کوردستانێکی جیاواز دەبینین دوور لە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی!



Post Comment