ئێستە زۆر کەناڵ و پەیج و کەسایەتی میدیایی سەرقاڵی شەڕکردن لەگەڵ کچە مۆدێلەکانن.
جیهاد عومەر ئەحمەد
هەموو ڕۆژێک بابەتێک دەدۆزنەوە و دەیکەنە هۆی شەڕ و جنێو و دابەشبوونی خەڵک.
بەڵام لە ناو ئەم هەموو قسە و شەڕەدا، شتێکی گرنگمان لەبیر کردووە.
ئەوەش ئەو ڕاگەیاندنە حیزبیەکانی حیزبەکانی دەسەڵاتن کە بە ناوی هەواڵ، درۆ و پروپاگەندە دەخەنە ناو مێشکی خەڵک.
کچە مۆدێلێک دەتوانێت کاریگەرییەکی هەبێت، بەڵام کاریگەریی ڕاگەیاندن زۆر فراوانترە.
چونکە ڕاگەیاندن دەتوانێت بڕیار و تێگەیشتنی تاک لە ڕووداوەکان بگۆڕێت.
دەتوانێت درۆیەک بە هەزاران کەس بگەیەنێت و دووبارەی بکاتەوە تا ببێتە شتێکی ئاسایی.
دەتوانێت کۆمەڵگە دابەش بکات و تاک بەرامبەر تاک دابنێت.
دەتوانێت هەستی ترس، ڕق، گومان و دووبەرەکی لەناو کۆمەڵگەدا بڵاو بکاتەوە.
لەبەر ئەوە پێویستە هەر هەواڵێک بە بێ پرسیار و بەڵگە قبوڵ نەکەین.
دەبێت بزانین سەرچاوەی هەواڵەکە کێیە و بۆچی ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە.
هۆشیاری تەنها زانیاری زۆر نییە؛ هۆشیاری ئەوەیە بتوانیت زانیاریی دروست لە درۆ جیا بکەیتەوە.
ئەگەر بەڕاستی نیگەرانی کۆمەڵگەین، نابێت تەنها سەرقاڵی شەڕی مۆدێل و شێوە و جلوبەرگ بین.
دەبێت سەرنج بدەینەوە بۆ ئەو ژەهرە بێدەنگەی ڕۆژانە لە ڕێگەی میدیاوە دەچێتە ناو بیرکردنەوەمان.
چونکە هەندێک جار ئەوەی بە شێوەی هەواڵ دێت، دەتوانێت زیانی لە هەر شتێکی تر زۆرتر بێت.



Post Comment