ئایا ڕێفراندۆم تەواوی ڕێگاکە بوو؟

محمد ئیبراهیم ئاغا

ڕێفراندۆم دوا قۆناغی دروستکردنی دەوڵەتە ، یەعنی سەرکردەیەک بووی لەو سەرەوە توانیووتە ببی بە چەتر بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان ، کەشێکت بۆ هەستێکی دەستەجەمعی خولقاندووە ، سەرکردەیەک بووی لانی کەمی بەشێک لە پایەکانی دەوڵەتداریت بنیادناوە ، سەرکردەیەک بەشی ئەوە ڕێز و بەهات  بۆ دام و دەزگا میری و پەڕڵەمان هەبووە ، نەوەک لە پێناو  مانەوەی خۆت بەرزترین دامەزراوەی یاسادانان پەکبخەی ،  سەرکردەیەک بووی داهات و سەروەتی نیشتمانەکەت خستبێتە خزمەت  قوت و کەڕامەتی مرۆڤەکان ، سەرکردەیەک ئامانجی بەرهەم هێنانی تاک و کۆمەڵگەیەکی ئازا ، ئازاد و بەئیرادە بێ ،  سەرکردەیەک کۆچی گەنجانی لەلا پرس و هێلی سور بێ ، زۆرررری تریش

ئاخر هەموو ئەمانە پرسیاری جەوهەری و ڕەسەنن بۆ بناغەی دەوڵەتەکە ، پێویستە هەر کەسێک لە خۆی بکات ، ئایا سەرۆکێکی خاڵی لەهەر تایبەتمەندیەکی نیشتیمانی ، دەتوانێ میللەتەکەی بگەینێتە کەناری ئارامی؟! وەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر نەخێرە.

لە خراپترین دۆخی ژیان و گوزەراندا ئەگەر ڕێفراندۆمێکی تر بکرێ ، پێم واییە سەدا ٩٠ی زیاتر دەنگ بە بەڵێ دەدرێ ،  تۆ بڵێ سەدا هەشتا ، بڵێ کەمتر ، یەعنی ئێمە بەشی پێویست دەنگمان هەییە بۆ ئەوەی ڕێفراندۆمەکە سەر بگرێ و جاڕی جیابوونەوە بدەین ، ئەی نازانم ڕیفراندۆمان بۆ کرد؟ خۆ کاک مسعود ووتی بۆ سەربەخۆی نەبوو. ئەی بۆ چی بوو؟!

هەنگاوەکانی دوای ڕێفراندۆم زۆر شەرمهێن بوو ، بەڵام کەسانێک چونکە دۆخی دەروونیان بەرگەی ئەم شکستەی ڕێفراندۆمیان نەگرت و کەوتنە دۆخی بەرگری(بشفڕی هەر بزنە) یان نان و گوزەرانیان لەم پیاهەڵدانانەییە(پێدەچێ زیاتر ئەوە بێ) بۆییە هێشتا شانامە بە باڵای ڕێفراندۆم دەنووسن

ئێستاش زۆربەی کورد لەگەڵ دەوڵەتە و بڕواناکەم کەسیش لاری هەبێ ، بەڵام بەئامرازکردنی پرسە نیشتیمانیەکان  بۆ وویست و قازانجی کەسی و حزبی ، کردەیەکی مەترسیدارە ، ئیشکردنە لەسەر سۆزی خەڵک و پەکخستنی هۆشیەتی ، کێشەی زەقیش لێرەدا ئەوەییە دەست بردن بۆ پرسە هەستیارە نیشتمانیەکان خەڵک دەخاتە سوچێکەوە ، قسەی لەسەر دەکەی وەی ، ناکەی هەر وەی ، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ کار و کردەوەکانی پێشووتری حزب و عەقڵیەتی بنەماڵەی سەرۆکەکان دەتوانین تێبگەین و بوێرانە قسەی خۆمان بکەین ، لە تەخوین نەترسین ، کە ئەمانە  دەست بۆ پرسە هەستیارەکان دەبەن لە پێناو خۆیان ، دوورو و نزیک بە ئاڕاستەی قازانجی پرسی نەتەوەی و هاونیشتیمانیان هەنگاو نانێن ، پشت ئەستوور بە کار و کردەوەکانی پێشوویان ئەمانە ئەهلی دروستکردنی دەوڵەت نین و نابن ، بۆییە نابێ شەڕعیەتی ئەوەیان پێبدرێ دەست بۆ پرسە نیشتیمانیەکان ببەن ، چونکە لەو سەرەوە دەیخەنە بازنەی تەسکی حزبایەیتەوە.

ئەوەش گرنگە بیزانین ،  هەندێجار دەکەوینە هەڵەیەکی کووشندەوە ، بەوەی کە دەبینین کەسانێک دەست بۆ پرسە  هەستیارەکان دەبەن و پیشەسازی کەسی و حزبی تێدادەکەن ، بۆییە ئێمە کاردانەوەکانمان بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدادەچی ، لەو بازنە نیشتیمانیە دوور دەکەوینەوە کە خاوەندارێتی ڕاستەقینە لە پرسەکان بکەین ، دەسەڵاتیش ئەمە وەکو خاڵی لاواز دەیبینێ و بەکاری دێنێ لە دژمان ، ڕای گشتی بەرامبەرمان دەجوولێنێ ، بۆییە دەبێ پڕ بەگەروومان هاوار بکەین و بڵێین دەست بردن بۆ پرس گەلێکی ئاوا کەسی شیاوی دەوێ ، نەوەک بکەوینە کووتین و لێدان لە خودی ئەو پرسە نیشتیمانیانە.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت