دارێک بچێنە و دارستانێک بفرۆشە

کەیوان عەلی

لە سەرەتایی دروستبونی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە لە سنوری بادینان باڵادەستە بانگەشەی پاراستنی سروشتی ناوچەی بادینان ئەکا و ئیتر لە دار و درخەتەکانیەوە تا ئەگاتە گیان لەبەر و باڵندەکانی سزای زۆر توندی بۆ ئەو کەسانەش داناوە کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن ، بەڵام ماوەیەکە تورکیا دەستی کردووە بە ئەنفال و بڕینەوە درەختەکان لە ناوچەی بادینان و گواستنەوە بۆوڵاتی تورکیا ، حکومەتی ماوە بەسەرچوو لێی بێدەنگە و سەری کزۆڵ کردووە لە ئاستیا ، ئەمەش قەینا کەناڵی کوردستان ٢٤ سەر بە پارتی لەگەڵ پارێزگارە کارتۆنیەکەی دهۆک دا هەساتەوە بە سپیکردنەوە ڕوی داگیرکەران و دەڵێن ئەم دارانە هی تورکیان لەوێوە دێنە هەرێمی کوردستان لە جیاتی ئەوەیی بڵین بەڵی ژینگەکەمان لە ژێر جینۆسیادی داگیرکەردایە سیەکانی لاشەی خاکەکەمان دەر دێنن و بیگەیەنن بە هەموو دنیا هاتون پاکانەیان بۆ دەکەن ئەمە جاشایەتی نەبێ ئەی چیە ؟ لە کۆتایدا بە بنەماڵەی بارزانی دەڵێم: چۆن ئەتوانن کڕین و فرۆشتن بە ژینگە و ئاسمان و تینی خاکی کوردانەوە بکەن ئەگەر ئێوە جاشی داگیرکەر و کۆیلەی سوڵتان نەبن ؟

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت