تەمومژێک لەسەر ڕوباری پارە و خوێن
ئاسۆ حەسەن
خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و کوردستان سیاسەت و حکومڕانی لە عێراق و کوردستاندا لە مێژویەکی پڕ قوربانیدان و گۆڕانکاریەوە وەرگەڕاوە بۆ ئێستایەکی مەترسیداری [حکومڕانی غەنیمەت]ئەو حیزب و لایەنانەی ڕۆژانێک بەناوی ئازادی و ڕزگاری نەتەوەی و گۆڕانکاریەوە شەڕیان دەکرد ئەمڕۆ بونەتە بازرگان و کۆمپانیا بەسەر سفرەو نان و قوتی هاونیشتمانیانەوە کە وڵات و نیشتیمان وەک دەستکەوتی شەخسی بنەماڵەی ئەبینن
ئێستا ئەوەی لە بەغدا و هەولێر و سلێمانی بەڕێوەدەچێت لە بازرگانیەکی بێڕەحمانەی بە ئایندەو پارەی هاوڵاتیان زیاتر هیچی تر نیە.
١-فیشەک لەبری دیالۆگ:کاتێک هێزی دەسەڵاتدار هیچ وەڵامێکی لۆجیکی وتوانای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێنامێنێت پەنا دەباتە بەر فیشەک و گرتن و ڕفاندنی ڕوناکبیر و چالالکوانان و ئازادیخوازان و چەوساندنەوەیان بۆ ئەوەی هیچ دەنگێکی دلێر و گۆڕانکاری نەمێنێت.
٢-بەتاڵانبردنی سامانی گشتی:دەستبەسەرداگرتنی زەوی،و کۆنتڕۆڵکردنی مەرز و دەروازە سنوریەکان،قۆرخکردنی بازاڕی نەوت و گاز و سامانی سروشتی،تەنها نمونەیەکی بچوکی بازرگانیەکەن.
٣-ئابوری هاونیشتمانیان:سزادانی سفرەکان،گرانبونی ژیانی ڕۆژانە،بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لێبڕین و پاشەکەوتکردنی موچە،ئەنجامی ڕاستەوخۆی بڕیارە سیاسی و ململانێی هێزە دەسەڵاتدارەکانە لەم نێوانەدا حیزبەکان قازانجی دۆلار کۆدەکەنەوەو هاوڵاتیان باجی دابەزینی نرخی دراوەکەیان ئەدەن باج و گرانی بژێوی ڕۆژانە لەسەر شانی هاوڵاتی دەبێتە ڕێگایەک بۆ لاوازکردنی کۆمەڵگە تاوەکو تاکەکان بەردەوام لەخەمی بژێویو مووچەدابن و کاتیان بۆ بیرکردنەوە لە ئازادی و مافەڕەواکانیان نەپەرژێت.
٤-چەوساندنەوەی هێواشی هاوڵاتیان:کاتێک نرخی دراو دادەبەزێت هەڵئاوسانی ئابوری ڕودەدات و نرخی شتومەک و دەرمان بەرزدەبێتەوە و دەسەڵاتداران قازانجی دۆلاری گران تۆماردەکەن لەکاتێکا هاوڵاتیان دەناڵێنن.
٥-گەندەڵی سەرتاسەری:حیزب و هێزەکانیان وەک دەوڵەت و دەسەڵاتی حیزبی و ترساندن و تۆقاندن و ساختەکردنی دامەزراوە یاسایی و دادگاکانیان کردۆتە پیشەی حوکمڕانیان و بەردەوام و ڕۆژ بە ڕۆژ سڕینەوەی دەنگی ئازاد و زیادبوونی گەندەڵی و ململانێی ناوخۆی ڕوولەزیادبونە.
مێژوو سەلماندویەتی کە کۆمەڵگە و نەتەوەکان بە چەک و گەندەڵی و ترس سەرناکەون بەڵکو تەنها مێژویەکی پڕ لە قێزەونی و بێئومێدی جێدەهێڵن عێراق و کوردستان لەبەردەم وەچەرخانێکی مێژووین ئەم جۆرە حکومڕانیە کە هاونیشتیمانی تەنها وەک ژمارەیەکی دەنگدان یان باجدەر دەبینێت درەنگ بێت یا زوو ڕوبەڕوی داڕمانێکی قورس دەبێتەوە.


