ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر کردەوە
ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی نیشتمانی شانزەی ئۆکتۆبەر کردەوە لە پێنج شاری ووڵاتی بەریتانیا لە ژێر ناونیشانی(16 ی ئۆکتۆبەر داگیری کاری حەشدی شەعبی و خیانەتی نیشتمانی یەکێتی و پارتی) لە هەر یەک لە شارەکانی ( لەندەن ، مانجستەر ، بێرمینگهام ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لەو شارانە .
سەرەتا لە چالاکیەکانی ئەو شارانەدا ووتاری ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات خوێندرایەوە بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی و پاشان چالاکوانان و ئامادەبووان چەند ووتارێکیان پێشکەش کرد لەگەڵ ووتنەوەی چەندین دروشم دژی ئەو خیانەتە مێژوویە دژی هێزە چەکدارەکانی عێراق و حەشدی شەعبی و هەر دوو حیزبی خیانەتکاری یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان کە بوونە هۆی ئەو کارەساتە مێژوویە گەورەیە کە تێدا خاک و خەڵکی کوردستانیان لە ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکانیان فرۆشت بە تایبەت لە کەرکوک و دووزخورماتوو بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.
کە لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهید بوون و ئاوارە بوونی چەندین هاوڵاتی کورد و تاڵان کردن و سوتانی ماڵەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە ، هەروەها پێشمەرگە پاشەکشەیان کرد لەو ناوچە بە هۆی ڕێککەوتنی پێشوەختە لە عێراق و حەشدی شەعبی.
ئاوات جمال – لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ


