“لایەنێکی کوردی تۆمەتبارە”خوشکەکەی سۆرانی مامەحەمە: کۆڵ لە دۆسیەی براکەم نادەین

18 ساڵەی تەواوە ، رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە تیرۆرکراوە و تا ئێستاش دۆسیەی تیرۆرکردنی بەبێ دیاریکردنی تاوانباری سەرەکی ماوەتەوە ، بۆیە لە ووڵاتی بەریتانیا لە هەر دوو شاری بێرمینگهام و گلاسگۆ رێکخراوی 17ی شوبات یادی کردەوە و خوشکی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە میوانداری کرا بە ڕێگەی ئۆنلاین.

ئەمڕۆ سێشەممە یادەکە لە شارەکانی بێرمینگهام و ئیدمبرە بەڕێوەبرا ، جگە لە ئەندامانی رێکخراوی 17ی شوبات ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ئازادی خواز میوانی یادەکە بوو .

لە یادەکەدا سەرەتا ووتاری رێکخراوی 17ی شوبات خوێندرایەوە بە خێرهاتنی ئامادەبووان کرا ، جگە لەوەی جەخت کرایەوە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی نارێکخراو هەندێکجار پڕ مەترسییە بۆ رۆژنامەنووس ، ئاماژە بەوەکرا رۆژنامەنووسا ناتوانن دەست بۆ کەیسی هەستیاری گەندەڵی ببەن و دەسەڵاتی سیاسی سەرقاڵی دەستەمۆ کردنیانن.

لەوێ ، گەردە مامەحەمە خوشکی شەهید سۆرانی مامە حەمە بەشداری یادەکەی کرد، بە شێوەی ڤیدیۆ ، ئەو قسەی بۆ ئامادەبووان کرد لەسەر ژیان و چۆنیەتی شەهیدکردنی شەهید سۆران و پاشان ئاماژەی بەوە کرد ، ئەوان لایەنێکی کوردی تۆمەتبار دەکەن بە شەهیدکردنی براکەی.

هەروەها وتی، ئەوان ئامادە نین لەژێر هیچ فشارێک کۆڵ بدەن لە دۆسیەی براکەی و بەردەوام دەبن تاوەکو بە سزا گەیاندنی بکوژانی شەهید سۆران سزای خۆیان وەردەگرن و لای رای گشتی هەرێمی کوردستان وەک تاوانباری سەرەکی و بکەر دەناسرێن .

لەوێ ، گفتوگۆی کراوە ئەنجامدرا و ئامادەبووان لە هەر دوو شارەکە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشێوەی ڤیدیۆ پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی، گەردە مامەحەمە کرد لەسەر کەیسی شەهید سۆران و ناوبراو لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی دایەوە وچەند ڕاستییەکی بۆ ئامادەبووان درکاند .

سۆران مامە حەمە، لە ساڵێ 1987 لە کەرکوک لە دایک بووە، ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کرد، لەرۆژی 21ی تەممووزی 2008، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا.

کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و ھۆکاری کوشتنی ھێشتا تەواو ڕوون نییە.

ئاوات جمال – لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت