بەهەدەردانی سامانی گشتی لە ڕێگەی گرێبەستە وەهمییەکانەوە لە عێڕاق

دەرباز محمد حسێن

گرێبەستی وەهمی بریتییە لە ڕێکەوتن و واژوو کردنی گرێبەستێك لە نێوان حکومەت و کۆمپانیایەك بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەك  زۆربەی کات ئەم پڕۆژە هەر بوونی نییە تەنها لەسەرکاغەزە. هەندێك جاریش پڕۆژەکە بەنیوەچڵی جێدەهێڵدرێت. بەڵام پارەو بودجەی تەواوی بۆسەرف دەکرێت.بەپێی ڕاپۆرتە فەڕمییەکانی دەستەی دەستپاکی و لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی  عێڕاق کۆی پارەی بەهەدەرچوو بەهۆی گەندەڵی بەرپرسەباڵاکان لەپڕۆژە وەهمییەکان دا لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە  بە ٤٥٠ ملیار دۆلار خەملێندراوە.  هەر لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی دەوڵەت وەزارەتی پلاندانانی عێڕاق ڕایگەیاندوە ٦٠٠٠ هەزار پڕۆژەی وەستاو یان وەهمی هەن کە پارەی تەواویان بۆ سەرف کراوە بەڵام تاوەکوو  ئێستا تەواو نەکراون . کەرتی کارەبا :

ئەمە گەورەترین نموونەی بەهەدەردانە. عێراق زیاتر لە ٨٠ ملیار دۆلاری لە کەرتی کارەبا خەرج کردووە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم پارەیە بۆ گرێبەستی کڕینی کەرەستەی وەهمی یان چاککردنەوەی ساختە ڕۆیشتووە. تاکو ئێستاش کارەبای عێڕاق لە خراپترین ئاستی دایە .

گرێبەستەکانی کەرتی تەندروستی: لەساڵانی ڕابردوو چەندین گرێبەستی وەهمی کراون بۆ کڕینی ئامێری پزیشکی و دەرمان دواتر ئاشکرابوو  کۆمپانیاکان تەنها نوسینگەیەك بوون لەدەرەوی وڵات هیچ پێناسەیەکی فەڕمییان نەبوو. یەکێکیتر لەگەورەترین فەزیحەکانی گەندەڵی کڕینی ئامێری پشکنینی تەقەمەنی(ADE651) بوو   کە ئامێرێکی بێکەڵك بوو بە ملیۆنان دۆلاری بۆ  تەرخان کرا دواتر دەرکەوت گرێبەستەکە گەندەڵی گەورەی تێدایە و خاوەن کۆمپانیا بەریتانییەکەش لە وڵاتی خۆی سزادرا. لە چەندین پارێزگا پارەیەکی زۆر بۆ قوتابخانەو نەخۆشخانە خەرج کراوە بەڵام پڕۆژەکە یان بە پەیکەری کۆنکرێتی ماوەتەوە یان هەر بونی نییەو وەهمییە. تێکڕای ئەو پارە زۆرەی کە لەم پڕۆژانە خەرج کراوە چۆتە ناو  باغەڵی بەرپرسە باڵاکان.بەهەدردانی ئەوسامانە زۆرە بووەتە هۆی داڕمانی ژێرخانی ئابووری. بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری هەژاری نەمانی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت