نەبوونی بەنزین و سەرکردە لە کوردستان!
عبداللە عبدالخالق
لە هەرێمی کوردستان هەموو ڕۆژێک بە دروستبوونی قەیرانێک خەڵکەکەی بەخەبەردێن و گوێیان بە نەهامەتی و کارەساتی نوێ ئاشنا دەبێت.
لە دوایین کارەساتدا نەبوونی بەنزین و سووتەمەنیە لە شارەکانی هەرێمی کورستان ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردستان خاکەکەی لەسەر کێڵگەی نەوت و سامانێکی سروشتی یەکجارە زۆردایە.
نەبوونی سەرکردەیەکی گوێڕایەڵ و دڵسۆز گەورەترین کارەستە کە کوردستان تووشی بووە کە بە دەست هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی گیری خواردووە و دووچاری دەیان کێشە و قەیران بۆتەوە لە کۆتایشدا خەڵکی مەدەنی دەبێت باجەکەی بدەن.
هەردوو بنەماڵە ماووی ۳٤ ساڵە حکومەت و دەسەڵاتی تەواویان بە دەستەوەیە بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ هەرێمی کوردستان لە سایەی سەری ئەوانەوە پاشەکشە دەکات و خەڵکەکەی بە قەیرانێکی قوڵی ئابوری و سیاسیدا تێدەپەڕێت.
دەبێ بپرسین تاکەی میللەت ئاوا دەچەوسێننەوە؟ تاکەی هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن و خەریکی بەرژەوەندی خۆتان دەبن؟!!!
ئیتر باشترین کات و هەلە کە خەڵکی کوردستان لێیان ڕاپەڕن و کۆتایی بە عەرشی هەردوو بنەماڵە بهێنن لە هەرێمی کوردستان.



Post Comment