مەرجەعی کوردستان و موزایەدەکانی!
سەروین سامی
مەرجەعی کوردستان و موزەیەدەکانی!
لە ماوەی سەرۆکایەتی وەکو کەسێکی خێڵەکی و نەخوێندەوار مەسعود بارزانی باوک دەستی کرد بە فرۆشتنەوەی موزایەدە بە خەڵکی کوردستان لە دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە ناوخۆو و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
لە کاتێکدا سەرکردەی زۆربەی ووڵاتانی هاوپەیمانی کوردستان لە کاتی ڕیفراندۆمەکەدا (نەخێر)یان بۆ سەرۆکە نەخوێندەوارەکە کرد بەڵام بەردەوام بوو لە کردنی و گوێ پێنەدان بە ڕای گشتی لەسەر پڕۆسەی ڕیفراندۆمەکەی کوردستان کە وەکو بینیمان بووە کارەساتێکی گەورە بۆ سەر کوردستان و خەڵکی بە گشتی.هەر لەو هەڵەیەی کە ئەنجامیدا لە سەدا پەنجا و یەکی خاکی کوردستانمان لە دەستدا و کۆمەڵێک پێشمەرگەی گیانفیداش شەهید بوون ئەمە هەمووی لەپێناو ناوبانگ و فرۆشتنەوەی بە میللەت بوو وەکو موزایەدە.
هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارزانی باوک هەڵسا بە دروست کردنی ڕێڕەوێک لە شاری پاریس لە فەرەنسا بەناوی پێشمەرگەوە کە تێچووەکەی بە ملیۆنان دۆلار مەزەندە دەکرێت،ئەمە لە کاتێکدایە گوزەرانی پێشمەرگە لە خراپترین بارودۆخدایە و بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە بەڵام وەکو موزایەدە کردنێک هەڵدەستێت بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی بچووک و دواتر فرۆشتنەوەی بە میللەت وەکو دەستکەوتێک.
هەموو ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە کەسانی نەخوێندەوار و خێڵەکی دەسەڵاتدارن لەو هەرێمەی ئێمە و توانای بەڕێوەبردنیان نیە بە کۆمەڵێک موزایەدە دەیانەوێت تەختی دەسەڵات بۆخۆیان درێژ بکەنەوە.
Post Comment