دادگای له كارتۆن درووستكراو
محمه‌د محێدین عه‌بدولمه‌جید
دادگا ده‌بێت قه‌ڵای داد و باوه‌ڕی هاوڵاتی بێت. به‌ڵام له كوردستان و عیراق، دادگا بۆته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكاری. دادگاكانی عێراق و كوردستان له ئێستادا جگه له ئامرازی سه‌ركوتكاری زیاتر نین دادگاكان ئێستا ته‌نها چه‌كووشی ده‌ستی یه‌كێتی و پارتین بۆ لێدان له نه‌یاره سیاسیه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنن
دادگای لە کارتون دروستکراو، كاری جێبه‌جێكردنی یاسا نییە، ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی دەسەڵاتداران و پارته سیاسییە ده‌سه‌ڵات داره‌كان
له زۆر كاتدا له دادگاكانیاندا ئه‌بینین
هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان
دووچاری زیندانی كردنی ماوه درێژ ئه‌بن له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر وتارێك له‌سه‌ر رازینه‌بوون بۆ جیبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات داران
دادگای له كارتۆن دروست كرا‌و
ئه‌و دادگایه‌ی كه پاكه‌ره‌وه‌كه‌ی و پاسه‌وان و كارمه‌ند و دادوه‌ره‌كه‌شی له لایه‌ن سیاسیه بێ مۆراڵه‌كانه‌وه دامه‌زراوه له ململانێ سیاسی و یاسایه‌كاندا زۆر به قورسی هه‌موو یاسایه‌ك پێشێل ئه‌كه‌ن و به ئاشكرا یاسا و ده‌ستووه و دادپه‌روه‌ری ئه‌كه‌نه خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران له دژی خاوه‌ن مافه بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان
دادگای لە کارتون دروستکراو، جێگای نیشاندانی ئەوەیە گرینگ نیه تۆ راستی ده‌ڵیت یاخود خاوه‌ن مافیت
گرینگ نیه تۆ چه‌ن سیاسیه‌كی راستگۆیت هه‌موو ره‌خنه و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیك و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی رۆشنبیری و هه‌موو كارێك له پێناو ئازادیی و راستی ، دووچاری سزا و کۆچی زیندان و توندوتیژیت ئه‌كاته‌وه
Post Comment