مێژوو خۆی دوبارە ئەکاتەوە
کەیوان علی
لە سەردەمی حوکمی عوسمانییەکان کە هەر حوکمی هەر ناوچەیەکیان بکردایە والیەکیان لە خۆیان بۆ دا ئەنا بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانی ئیمپڕاتۆرەکەیان وا بە شێوازێک ئەو کەسە هەڵدەبژێردرا کە یان بە تەواوی ملکەچی سوڵتان بێت یانیش دەبێتە دوژمنی سوڵتان تەنانەت بە جۆرێک لە ناو میرە کوردەکان لە ڕۆژانی هەینی دوعا بۆ سوڵتان ئەکرا لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵاتەکەیدا ، وە ئەگەری لادانێک لە بڕیاری سوڵتان ئەوا لەشکرێکی لە دژی دەجوڵاند ، ئێستا دوای تێپەڕبونی ئەو مێژووە تەنها ناو گۆڕاوە بە سەرۆک ، سەرۆکیش لە پاڵ ناوەکەیدا بۆ ڕازیکردنی سوڵتان هەموو شتێک ئەکات هەر لە کردنەوەی بنکەی سەربازی لە قوڵایی خاکی کوردستان ، هەر وەستانەوە دژی کوردەکانی تر لەبەر دڵی سوڵتان ، لەپاڵ ئەمانەش ناوی هێزێکی کوردی بە (جەماعەت) دەهێنێت کە جیهان شاهیدی شکانی داستانی تیرۆرستانی داعشە بە دەست و بازووی ئەوەی سەرۆک پێی دەڵێ هێزی (جەماعەت) ، ئەمەش تەنها بۆ ڕازیکردنی دڵی سوڵتان و سوڵتانیش لە بەرامبەرا ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی بۆ هەڵدەگرێ ، دەنگی بۆ تەزویر دەکات و پشتگیری دەکات دژی کوردە نەیارەکانی تری ،
Post Comment