خیانەتی کاڵفامەکانی یەکێتی لە سەدەی ٢١ 

جوتیار صدیق

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا تیپەڕی، كە تیایدا گرووپە دەسەڵاتدارەکانی عەرەبی شیعەی وەلائی و هەندێک لە کاڵفامەکانی نێو یەکێتی، زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانیان لەدەست دا و عێراقیان هێنایەوە ئەو ناوچە جێناکۆکانەی کە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە خوێنی خۆی سنووری بۆ كێشابوو.

لە ڕاستیدا خیانەتی ١16ی ئۆکتۆبەر برینێکە، هەرچەند لەسەری بڵێین و بنووسین، ساڕێژبوونی زەحمەتە، لەکەیەکی ڕەشە بە نێوچاوانی کاڵفامەکانی یەکێتییەوە. ئەو خیانەتە گەورەیە لە هزری هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بە ڕۆژێکی شووم و خەماوی لە دڵدا ماوەتەوە، لە مێژوی کورددا بە (ڕۆژە ڕەشەکە) نووسراوە، کە گرووپێکی ناو یەکێتی وەکوو سەركردەكانی خۆیان پێیان دەگوتن (کاڵفام)، لە بەرامبەردا بە بڕە پارەیەک نیوەی خاکی کوردستانیان رادەست بە دوژمانی گەلەکەمان کرد و فرۆشتیان، ئێستاش کەسێک کە بەردەوام تینووە بە خوێنی گەلی کورد، عەرەبی فاشیی ڕق و کینە بەرامبەر بە کەرکووکییەکان و کورد بەکار دێنێ.

دوای 16ی ئۆکتوبەر، کە کەرکووکیان ڕادەستی دوژمنان کرد، هەڵبەتە پارێزگاری کەرکووکیش درا بەو شۆڤێنییانە كە بەرامبەر بە شاری کەرکووکی دڵی كوردستان وەک داعشێک ڕەفتاری دەکرد، ئەویش ڕاکان جبوورییە، کە هەرچیی خراپەکاریی هەیە بەو شارەی دەکات، وەک جارانی ڕژێمی پێشوو دەستی کردووە بە تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زاری جووتیارانی کورد و سەرانەوەرگرتن لە خەڵکی كاسبكار و هەژار و کەمدەرامەت.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت