لە شەوی شازدەی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ چی رویدا.
ڕەوەند حسێن
سەرەتا لە ١٠/٦/٢٠١٤ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی هەموو خاکی کوردستان رزگار بکات لە دوای زیاتر لە ( ١٠٠) داگیرکردنی لەلایەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق.
دواتر گەلی کوردستان بریاری دا ریفراندۆمی سەربەخۆیی بکات لە عێراق جیابێتەوە لەبەر ئەوەی عێراق دان بە مافی کوردستان دانانێت.
ئەوەبوو لە لە ٢٥/٩/٢٠١٧ گشپرسی کرد ٩٢/ زیاتر خەلکی کوردستان دەنگیان بە بەلێ جیابوونەوە لە عێراق دابۆ دروستکردنی دەولەتی کوردستان.
لەو کاتە حوکمەتی عێراق مێلیشیاکانی حشدی شعبی شیعە تیرۆریست بە پشتیوانی سوپای پازداری ئێران لە شەوی ١٦/١٠/٢٠١٧ هێرشیان کردە کوردستان بەتایبەتی شاری کەرکووک.
لەسەرەتا دا هێزی پێشمەرگە هێرش حشدی سعبی تێکشکاند کوژراو برینداری زۆریان لێدا.
ئەو ڕۆژەبوو گورپێکێ کەم لەناو یەکێتی
بەسەرۆکایەتی (پاڤێل تاڵەبانی)و(لاهور شێخ جەنگی ) ئامۆزی دەستیان تێکەڵ کرد لەگەل دوژمندا .
لەم رێگەیەوە نیوەی خاکێی کوردستانیان تەسلمی دوژمن کرد.
بافڵ تالەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە مێژووی کوردا گەورەترین خیانەتیان تۆمارکرد،
کە تێدا شاری کەرکووک و شەنگال و خانەقین و مخمورو زومارو چەندین ناوچەی تر ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شعبی سوپاسی پازدای ئێران کرد کە تێدا زیاتر لە (١٠٠)هەزار کوردی ئەو ناوچانە ئاوارەبن بە هەزارن کوژرانو بەدیلگیران لەلایەن حشدی شعبی .
بەڵام لە ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی نەک بووە هۆی کوژرانی چەندین پێشمەرگە لە کەرکوک بەدەستی حشدی شعبی بەڵکوو پاش ئەم خیانەتەش هێزەکانی حشد هەر مانەوە لە شارەکە و جێگیر کران.
بۆیە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەترە لە ٣١ی ئاب.
یەکێتی بەتەنها دەرگای بۆ حشدی شعبی نەکردەوە وە بەتەنها بە کوشتنی چەندین پێشمەرگەش کۆڵی نەدا.
بەڵکوو خاکی کوردستانیان بۆیان بەجێ هێشت و ئەو خیانەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
Post Comment