ئایا دوای ٣٤ ساڵ شکستی حکومڕانی، خەڵکی دیسان دەنگیان پێدەدەنەوە؟
ڕابەر عەلی
پێشەکی لە دوای ٣٤ ساڵ لە حوکمڕانیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ی.ن.ک) لە هەرێمی کوردستان، پرسیارێکی گرنگ سەرهەڵدەدات: ئایا خەڵکی هەرێم دیسان دەنگ بەم دوو حیزبە دەدەنەوە؟
ئەم دوو حیزبە کە لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەسەڵاتیان لە دەستدایە، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بوونەتەوە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنیان و ئەو قەیرانانەی کە هەرێمیان گرتووەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی حکومڕانی و ڕەخنەکان لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا،( پ.د.ک) و (ی.ن.ک) وەک دوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی سیاسی و ئابوورییان بەدەستەوەیە. بەڵام ئەم حوکمڕانییە پڕ لە کێشە بووە و چەندین ڕەخنەی جددی ئاراستەی کراوە، کە گرنگترینیان بریتین لە
١ـ لەسەرەتای دروست بوونیان لەجیاتی هێزی نیشتمانی دروست بکەن شەڕی ناوخۆ یان کرد ئەویش بووە هۆی بەکوشت دانی هەزارەها گەنجی نیشتمان لەت کردنی نیشتمان بۆ زۆری زەرد و سەوز
٢ـ قۆرخکردنی پیرۆزییەکانی نەتەوەیەکێک لە ڕەخنە سەرەکییەکان ئەوەیە کە ئەم دوو حیزبە پیرۆزییەکانی نەتەوەییان قۆرخ کردووە بۆ خۆیان. ئەمەش وایکردووە کە هەر جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە دید و بۆچووندا سەرکوت بکرێت و زەمینەیەک بۆ تاکڕەوی حیزبی دروست بێت. ئەم قۆرخکارییە بووەتە هۆی لاوازبوونی ڕۆڵی دامەزراوە نیشتمانییەکان و بە حیزبیکردنیان.
٣ـ کودەتای حیزب بەسەر حکومەتدالە هەرێمی کوردستان، حیزبەکان ڕۆڵێکی باڵادەست تریان لە حکومەتدا هەبووە. ئەمەش بەمانای کودەتای حیزب بەسەر حکومەتدا لێکی دەدەمەوە، کە کۆی ژیانی سیاسی، ڕۆشنبیری، مەدەنی و کۆمەڵایەتییان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نادادییەکی زۆر، بە جۆرێک کە شێوازی بەڕێوەبردن لەسەر بنەمای گەندەڵی بە یاسایی کراوە
٤ـ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانداڕەخنەیەکی دیکە بریتییە لە ئەنجامدانی ساختەکاری و تەزویر لە هەڵبژاردنەکاندا.گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی هەڵبژاردن سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنانەت لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢دا ساختەکاری کراوە، و دوا پرۆسەی هەڵبژاردنیش باڵادەستی یەکێتی و پارتی وەک خۆی هێشتووەتەوە، کە ئەمەش بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگری تەزویر و ساختەکاری دادەنرێت.
٤ـ بوونی هێزی چەکداری حیزبی و بەکارهێنانی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسییەکان، یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی کە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە. ئەم دیاردەیە یاسا سەروەریی لەکەدار کردووە و پرسیاری جددی لەسەر داهاتووی ژیانی مەدەنی لە هەرێمدا دروست کردووە.
٥ـ وابەستەیی بۆ وڵاتانی زلهێز و هەرێمایەتی بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا، ئەم دوو حیزبە وابەستەی وڵاتانی زلهێز و هەرێمایەتین و هاوکاری هەواڵگری و سەربازییان لەگەڵدا دەکەن. ئەمەش بووەتە هۆی بەزاندنی زۆربەی هێڵە سوورە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان دەگەیەنێت.لە ئەنجام داخەڵکی کوردستان چیتر نایانەوێت بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەم دوو حیزبەوە بسووتێن و ژیانێکی شکۆمەندانەیان دەوێت.هەر هۆکاری ئەمەشە هاوپەیمانان لە سیاسەتیان ناڕازین، و دەسەڵاتی ناوەندیش فشارەکانی لەسەریان زیاد کردووە، بەتایبەتی لەسەر کێشەی مووچە.ئەم دۆخە پرسیارێکی گەورە دروست دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو. ئایا خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی ئەو نەوە نوێیەی کە لە ژێر کاریگەریی ئەم حوکمڕانییەدا گەورە بوون، دیسان دەنگ بەو حیزبانە دەدەنەوە کە بەشێکن لەو کێشانەی کە هەرێمیان گرتووەتەوە؟
یان بەدوای بژاردەی نوێ و گۆڕانکاری ڕیشەییدا دەگەڕێن؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە دەستی دەنگدەرانی کوردستاندایە، کە ئایا ئامادەن درێژە بە دۆخی ئێستا بدەن یان هەوڵی گۆڕانکاری بدەن.



Post Comment