بەرخودانی رۆژئاوا بە تەنها نییە

محمد کاروان حمەغریب

ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات، تەنها جەنگ نییە، بەڵکو بەردەوامی ئەو ستەمە مێژووییە کە دەیان ساڵە دەرهەق بە  شوناس و ناسنامەی ئێمە دەکرێت. لە کاتێکدا دونیا لە شاشەکانەوە سەیری رووداو خوێناویەکانی گەلێکی مەزڵوم لێکراو دەکات،  خوێنی ڕۆڵەکانی ئێمە دەرێژت و میللەتێک دەبێتە قوربانی پلانە چەپەڵەکانی داگیرکەران.

ئەم توڕەییەی ئەمڕۆ لە دڵی هەموو کوردێکدایە، ڕقە ئەستورە بەرامبەر بەو بێدەنگییە نێودەوڵەتییەی کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ کوشتنی منداڵ و ژن و پیر و گەنج و لاوی ئێمە کورد. مێژوو سەڵمێنەری ئەوە راستیەیە کە داگیرکەران ڕەنگ بگۆڕدرێت ، بەلام هەمان عەقڵییەتی سڕینەوەی کوردیان هەیە؛ چ تورک بێت، چ عەرەب یان فارس، هەموویان لەسەر خاک و خوێنی ئێمە ڕێکدەکەون.

بۆیە ئێمەش بەحەق ومافی خۆمان دەزانین بەرگری لەخاک ونیشتیمان  بکەین وە لەسەنگەری ئێمە بن لەگەلمان بن دژی بەکرێگیراوانی کورد ،  دەگیرکەرانمان زۆرباش ئەوە

دەزانین ماندوون، دەزانین خوێنتان لێدەڕوات، بەڵام ئەوەش بزانن گەلێك چاوەڕێی ئەوەیە، لەم سەردەمەدا ئێوە چارەنووسی داهاتووی دیاری بكەن.

بۆ رای گشتی….. وەلاتانی دیموکراسی خواز 

ئێمە میللەتێکین نامرین. هەر چەند خاکمان داگیر بکەن، ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن. ڕۆژئاوا تەنها پارچەیەک نییە لە خاک، بەڵکو پارچەیەکە لە دڵ و کەرامەتمان هەر کوردێک لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بژیت .

باکوور و باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا؛ چوار کێلێی یەک مەزار نین، بەڵکوو چوار لوتکەی یەک چیای سەرکەشین. نەیاران با بزانن، ئێمە نەتەوەیەکین ناتوانرێت لەناو ببرێین، چونکە هەر پارچەیەکمان ببێتە خاک، پارچەکەی تر دەبێتە چەک بۆ پاراستنی ناو و ناسنامەمان ئێمە سەدان سالە خەبات دەکەین لە پێناو ئازادی ودیموکراسی و دادپەروەری  دەمانەوێت بە چەسپێنن لە نیشتیمانەکەمان سەرجەم ئەو پێکهاتانەی لەکوردستان دەژین پێکەوەژیان بکەین ئێمە نەتەوەیەکی مرۆڤ دۆستین چەندین نەتەوەی جیا جیا لە وەلاتەکەمان دەژین ئێمەی کورد بۆئەوە کەمەنەتەوایانە بوینە پەناگەیەکی بەهێز بۆیە داوای کوردستانی گەورەدەکەین بۆ بەدیهێنانی خەونی چەندین سالەمان .

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.