سلێمانی شارێکی پڕ لە داهات وە ڕووچو لە گەندەڵی و نەبونی خزمەتگوزاری !

سەرهەنگ سالار ئەحمەد

بە پێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەری شەفافیەت کە بڕیارە لەمەودوا هەفتانە داهاتی شاری سلێمانی لە ماڵپەرەکەدا ئاشکرا بکات تەنها داهاتە نانەوتییەکان بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەرەکە داهاتی هەفتەی ڕابوردووی شاری سلێمانی بریتی بووە لە 3 ملیارو 217 ملیۆن و 915 هەزارو 309 دیناربوە ! ئەم داهاتەش تەنها بریتی بووە لەداهاتە نانەوتییەکان واتە ئەو داهاتانە کە لە باجی مەرزەکان و دام و دەزگاو کرێی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کۆکراوەتەوە سەرەڕای ناڕوونی دڵنیا نەبون لە بڕی داهاتەکە پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێشەوە گەر سلێمانی تەنها لە داهاتی نانەوتی ئەم بڕەی دەست بکەویت دەبێت داهاتی سەرچاوەی نەوتییەکان چەند بێت کە لەلایەن کوڕانی جەلال تاڵەبانیەوە کە بافڵ تاڵەبانی قوباد تاڵەبانیە قۆرخ کراوە ! پرسیارێکی دیکە مێشک و هزری داگیر کردووم ئەرێ داهاتی هەفتەیەک ئەم بڕەیە کە ئاشکرا کراوە ماوەی چەندین ساڵە ئەم داهاتە بۆ کوێ چووە چێ لێکراوە!
ئەرێ لە خۆتان پرسیوە شارێک داهاتی باج و دەروازە سنورییەکانی ئەم بڕە بێت زیاد لە بیست ساڵە ئەم بڕە بۆ کوێ چووە! ئەم شارە بۆ ئاوا بێ خزمەتگوزارییە؟! بۆ ئاوا دەرفەتی کار تێیدا کەمە!؟ ژیانی خەڵگەکەی بۆ ئەوەندە گرانەوە ڕێژەی هەژاری بۆ ئەوەندە تێیدا بەرزە!؟ ئەرێ لە خۆتان پرسیوە ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ئەوەندە خراپ و کەمە!؟

لە هەر وڵاتێکی پێشکەوتوو کە یاسا تێیدا بەرکار بێت و عەدالەتی گشتی فەراهەم کرابێت داهاتی شار دەبێت بگەرێتەوە خەزێنەی گشتی پاشان بۆ خزمەتکردنی شارەکەو هاوڵاتیان بەکاربێتەوە !
یەکێک لە سەرچاوە داراییە نانەوتییەکانی سلێمان بریتیە لە دەروازە سنورییەکان هەڵکەوتەی شاری سلێمانی وایکردووە کە شارەکە چەندین خاڵی سنوری لەگەڵ وڵاتی ئێرانی دراوسێ هەبێت ئەم خاڵە سنوریانەش بونەتە دەرچەیەکی بازرگانی گرنگ لەبەینی عێراق و ئێرانداو ڕۆژانە بەگوژمەیەکی بەرز ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا دەکریت و وە باجێکی باش لە گومرگی کاڵاو شتومەک وەردەگرێت سەرەڕای ناڕوونی ناشەفافیەت لە داهاتی ئەم خاڵە سنوریانەی سلێمانی لەهەمان کاتدا داهاتی دەسکەوتوو ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی شارەکەو نابێتەوە هۆکارێک بۆ پێشکەوتن و خزمەتکردنی شارەکە بەڵکو بە پێچەوانە ئەم دەروازە سنورییانە لەلایەن پەرپرسانی حزبی دەسەڵاتدار لەسنوری سلێمانی کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆنتڕۆلکراوەو داهاتەکەی دەست بەسەریدا دەگەریت و دەکرێتە خزمەتی خۆیان کەسانی نزیک لە خۆیان حزبەکەیان لەهەمان کاتدا ئەم دەروازانە لەلایەن بەرپرسان و کەسانی نزیک لە بەرپرسانی حزبی دەسەڵاتداری شارەکە بەکاردێت بۆ بازگانی کردنی نایاسای و کۆکردنەوەی داهات و پارەو لەم ڕێگەیەوە ڕۆژانە بازرگانیەکی بێشومار بەگوژمەی گەورە لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەن لە سێکتەرەکانی وەک دەرمانو پێداوستی پزیشکی و ئۆتۆمبێڵ و ئاڵتونو خۆراک و کاڵاو شمەک و جگەرە ، لەهەمان کاتدا بەشێک لە بەرپرسان و کەسانی نزیک لە خۆیان بەحوکمی پلەو پۆستی حوکمی حزبی ئەم دەروازانە بەکاردێنن بۆ بازرگانی قاچاخ و ڕێگە پێنەدراوو خۆ دزینەوە لە باج و هاوردەکردنی کاڵای ماوە بەسەرچو و!
بەشێکی دیکە لە سەرچاوەی داهاتی شاری سلێمانی بریتیە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەکە کە ڕۆژانە بڕێکی زۆری داهاتی دەست دەکەوێت لە ڕێگەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلەکان و باجەکانی ژینگەو ڕێگا بان لەهەمان کاتدا ئەم داهاتەش ناڕوونیەکی زۆری تیدایەو سەرەرای زۆری داهەتەکە بەڵام دۆخی هاتوچووی شارەکە زۆر خراپەو ساڵانە پێشەنگە لە بەرزی ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لەبەرئەوەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیەکە ناگەرێتەوە بۆ خزمەتکردنی شارەکە و دروستکردن و باشترکردنی ڕێگاو بانەکان بەڵکو بەپێچەوانەوە دۆخی ڕێگاو بان زۆر خراپەو ماوەی چەندین ساڵە شارەکە دروستکرندنی شەقامی نوێ و سەرەکی بەخۆوە نەدیوەو هێماو کامێراکانی هاتۆچۆ لەسەر شەقامەکان وەک پێویست نین و چاکسازیان بۆ ناکرێت بەبیانوی نەبونی داهاتەوە لەبەرئەوەی سەرجەم داهاتی وەزارەتەکە لەلایەن حزبی باڵا دەستی شارەکەو سەرۆکی حزبەکەو بەرپرسانی حزبەکەوە دەدزرێت و وەک سەرچاوەیەکی داهاتی باش بۆ کۆکردنەوەی پارە بەکاری دەهێنن .

لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتانەی ماڵپەری شەفافیەت بەڕوونی بەدەردەکەویت کە سلێمانی بەدەر لە داهاتە نەوتییەکان سەرچاوەیەکی باشی داهاتی نانەوتی هەیە چ بەڕێگەی دەروازە بازرگانیەکان بێت لەنێوان وڵاتانی دراوسێی و هەمیش لەڕێگەی باج و سەرچاوە داراییەکانی ناخۆی شارەکە بەڵام حوکمەتی خۆجێی شارەکە و حزبی دەسەڵات دار کە ڕۆچوی گەندەڵین و سەرجەم ئەم داهاتانە لەبەرژوەندی خۆیان حزبەکەیان و کەسانی نزیک لە خۆیان بەکاردێنن بۆیە ساڵ بۆ ساڵ ئاستی خزمەتگوزاری و ژیانی خەلک لەشارەکە بەرەو خراپتر دەرواتو خەلک زیاتر دەچنە ژێر هێڵی هەژاری دەرفەتی کار کەم دەبێتەوەو ژیانی خەڵک قورستر دەبێت ، کۆی ئەم ڕێژە بەرزەی گەندەڵی و دزینی پارەیە لە ئەستۆی حزبی دەسەڵات داری شارەکە و حوکمەتی خۆجێی و دەزگا دادگەرییەکانە . 

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.