کورد لەبەردەم گۆڕانکاریەکاندا!
ئەرسەلان علی ڕەشید
ستراتیژیی یەکڕیزی گەلان وەک تاکە کلیلە بۆ مانەوەو لەسەر پێ وەستانی هەر میللەتێک
لە کاتێکدا نەخشەی سیاسیی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەست گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و خێراوەیەو پرسی نەتەوەی کوردیش لە هەر چوار پارچەی کوردستان وەک (باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) جارێکی تر دەبێتەوە بە سەنتەری هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان.
مێژوو نیشانی داوە کە وەرچەرخانە گەورەکان بەبێ ئاگاداری پێشوەختە ڕوو دەدەن، بەڵام تەنها ئەو نەتەوانە دەتوانن لەو وەرچەرخانانەدا جێگەی خۆیان بکەنەوە کە خاوەنی( ستراتیژییەکی نەتەوەیی یەکگرتوویەکی وەک برا یەکڕیزییەکی پۆڵایین )بن.
جوگرافیای دابەشکراو میژووی ڕابردوو ئەبێت ببێ بە ناسنامەی یەکگرتووی بۆ ئێستاو بۆ داهاتوومان ،،ئەگەر چی بۆ ماوەی سەدەیەک زیاترە سنوورە دەست کردەکان جەستەی کوردستانیان پارچە کردووەو تەواو شەکەت و ماندوو کردووەو ئێستاش ماندووین بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دەریانخستووە کە ئاسایشی نەتەوەیی کورد یەکەیەکی دانەبڕاوەو هەر گۆڕانکارییەک ڕوو بدات بێگومان پشکێک بەر کووردیش ئەکەوێت
لێرەوە وەک هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و بەرامبەر میللەتەکەمان و نیشتمانەکەمان جەخت لەوە بکەینەوە کە چیتر کوردبوون تەنها ناسنامەیەکی کلتووری نییە بەڵکو پێویستییەکی سیاسی و سەربازیی و ئابوریە بۆ پاراستنی بوونی نەتەوەیەک کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە ،،
ئەو گەمارۆیەش بۆ ئێمەی کوورد لە ڕاسیتدا لە حوتێک ئەچن تەنیاو تەنیا بە نەبوونی کووردو سڕینەوەی میللەتەکەمان تێر ئەبن !
با لێرەوە هەندێ خاڵبەندی بۆ زیاد بکەم وەک یەکدەنگی هێزێک لە سەرووی حیزبایەتی و بنەماڵە حکوومڕانەکانەوە ،گەورەترین تەحەدا لەبەردەم میللەتی کورددا لەم قۆناغەدا،
تێپەڕاندنی بەرژەوەندییە تەسکە حیزبییەکانە بۆ ناو بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە پێویستە گوتارێکی سیاسیی هاوبەش لە نێوان لایەنە کوردییەکانی هەر چوار پارچەکەدا دروست ببێت کاتێک کورد بە یەک دەنگ یەک ڕەنگ یەک دیدو ئایدیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا دەردەکەوێت،
جیهان لانی کەم وەک وەک کارەکتەرێکی سەرەکی و کاریگەر مامەڵەی لەگەڵ بکات. یەک ڕەنگیی کورد، واتە تێکەڵکردنی ڕەنگی خەباتی شاخ و شار ،،،، ڕەنگی دیپلۆماسی و بەرگری بۆ دروستکردنی قەڵایەکی مەزن کە هیچ گۆڕانکارییەکی هەرێمی نەتوانێت بیلەرزێنێ و بیبەزێنێ و بیهەژێنێت.
ساتەوەختێکی مێژوویی هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری نوێدایە یان داڕشتنەوەی نێودەوڵەتیدایە.
پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەدا ئەوەیە؟
ئایا کورد وەک نەتەوەیەک ئامادەیە بۆ ئەو ڕووداوە مێژووییە !؟ بەڵام پێویستمان بە ئامادەکاری تەنها بە چەک نا بەڵکو بە یەکدەنگی سیاسی هەیە
یەکەم- دروستکردنی کۆدەنگییەکی نەتەوەیی کە هەموو پارچەکان لەسەر هێڵە گشتییەکان ڕێکبکەون،
2 – بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان لە نێوان تاکەکانی هەر چوار پارچەکەدا بۆ سڕینەوەی ئەو سنوورە دەروونیانەی کە داگیرکەران بۆیان دروست کردوین ,
3 -یەکخستنی گوتاری میدیایی بۆ ئەوەی جیهان بزانێت کورد خاوەن یەک پەیام و یەک ئامانجی ڕەوایە.
بەڵام ئەمەیان تەنیا پەیامەکان بە کووردی نەبێت بەڵکو بەو زمانانەش هەبێ کە دنیایی دەرەوەی دەسەڵاتدار بتوانن لێی تێ بگەن.خولاسەی کەلام بانگەوازێک بۆ ویژدانی نەتەوەیی ئێمە لە سەردەمێکدا ئەژین کە پەرتەوازەیی کورتترین ڕێگەیە بۆ نەمان و فەوتانمان ،
یەکگرتن تەنها زامنی بەهێزی و مانەوەیمانە کاتی ئەوە هاتووە کە کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەبێ گوێدانە جیاوازیی زاراوە ئایدیۆلۆژیا،ڕەنگ دەنگ ڕەگەز، دەست بدەنە دەستی یەکتری و مێژوو جارێکی تر دەرفەتمان پێ دەداتەوە،بەڵام ئەم دەرفەتە تەنها بۆ ئەوانەیە کە خۆیان ئامادە کردووە نەک بۆ ئەوانەی پەرتەوازەن کەواتە بۆ جارێکیش بێت وەرنە پێش و دەرفەتەکان بقۆزنەوە
با مێژوو بنووسێتەوە کە کورد لەم سەدەیەدا، بە یەکڕیزی و یەکدەنگیی خۆی، توانی نەخشەی داهاتووی خۆی بە دەستی خۆی بکێشێت نەک دوژمنان بۆی بکێشن ،
کوردستان یەکە و کوردبوون یەکە جەستەمان یەکە کەواتە با لە کردەوەشدا ئەمە بسەلمێنین و بڵێین کوورد بوونمان و یەک بونمان نیشتمانی بوونمان هەمووی یەکە



Post Comment