حیزب وەک بەدیلی دەوڵەت

هیوا جەمیل محمد

گەورەترین ڕەخنە ئەوەیە کە حیزبەکان لە باشووری کوردستاندا تا ئێستاش نەیانتوانیوە لە قۆناغی
شۆڕشەوە بپەڕنەوە بۆ قۆناغی دەوڵەتدارى و بەڕێوەبردن
لە کوردستاندا حیزب هەموو شتێکە

حیزب دادوەری دەکات،
حیزب بازرگانی دەکات،
حیزب هێزی چەکداری هەیە
حیزب زەوی دابەش دەکات.

ئەمە وایکردووە دامەزراوەکانی حکومەت
تەنیا ناو بن و بڕیاری ڕاستەقینە لە
مەکتەبی سیاسی حیزبەکاندا بدرێت

خێزان و بنەماڵەیی

زۆربەی حیزبەکان (کۆن و نوێ) لە دەوری کەسایەتییەک یان بنەماڵەیەکی دیار کۆبوونەتەوە.

ئەمە وایکردووە ململانێی سیاسی لە ململانێی بەرنامە و ئایدۆلۆژیاوە بگۆڕێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خێزانی

تەنانەت حیزبە نوێیەکانیش کە بە دروشمی گۆڕانکارو ئەیگۆین و نەوەێ نوێوە هاتن زۆرجار هەمان مۆدێلیان تاقیکردەوە یان پاشکۆی یەکێک لە جەمسەرە خێزانییەکان بوون.

ئابووریی حیزبی

حیزبەکان لە جیاتی ئەوەی چاودێری دارایی گشتی بکەن،
خۆیان بوونەتە خاوەنی کۆمپانیا و پڕۆژەی بازرگانی و پرۆژەی نیشتەجبوونی گەورە.

ئەوانە ئابووریی هەرێمیان لایەو
ئەمە وایکردووە کێبڕکێی ئازاد لە بازاڕدا نەمێنێت و سەرمایەی نیشتمانی لە جیاتی ئەوەی بۆ خزمەتگوزاری بێت،
بەڵکوو بووە بە کڕینی وەلائی سیاسی و بەهێزکردنی بنکەی جەماوەریی حیزبەکان بەکاربهێنرێت.

نیشتمانی و پاشکۆیەتی

هەموو حیزبەکان (بەبێ جیاوازی) ڕەخنەی ئەوەیان لێ دەگیرێت کە نەیانتوانیوە گوتارێکی نیشتمانیی یەکگرتوو بەرامبەر بەغدا یان وڵاتانی دراوسێ دروست بکەن.

زۆرجار بۆ تێکشکاندنی ڕکابەرە ناوخۆییەکەیان پەنایان بۆ دەستی دەرەکی بردووە. ئەمە وایکردووە هەرێمی کوردستان لە جیاتی قەوارەیەکی یەکگرتوو، وەک چەند زۆنێکی جیاواز دەربکەوێت کە هەر یەکەیان سۆزی بۆ لایەنێکی دەرەکی هەیەو ئەوەش لە ڕابردوو بە ڕوونی دیار بوو پێشم وایە مەحەڵە بتوانن پشت لەو مێژووەیی خۆیان بکەن ،

لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات

ئەو حیزبانەشی ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزیسیۆن،
زۆرجار لە بری پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی بەدیل بەڵام پەنایان بۆ پۆپۆلیزم و تەنیا یاریکردن بە هەستی خەڵک بردووە.

زۆرێک لەم حیزبانە کاتێک چوونەتە ناو دەسەڵات، هەمان ئەو هەڵانەیان دووبارە کردەوە کە پێشتر ڕەخنەیان لێ دەگرت، ئەمەش بووەتە هۆی بێ ئومێد بوونی قووڵی هاووڵاتیانی کوورد لە پرۆسەی سیاسیدا ،،،،،

هێزی چەک وەک ئامرازی فشار لای حیزبە کوردیەکان

هێشتا چەک لە دەستی حیزبدایە.
چەک لە دەستی بنەماڵەدایە
چەک لە دەستی عەشرەت و دیوەخان و کوێخادایە

خۆ لە ڕاستیدا ئەمە مەترسیدارترین ڕەخنەیە؛
چونکە تا ئەو کاتەی حیزب خاوەنی هێزی چەکدار بێت، هەڵبژاردن و دیموکراسی ناتوانن گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەن،

چونکە هەمیشە قسەی دەستیان بریتیە لە چەک
بۆیە زوو زوو هەڕەشەی پەنابردن بۆ هێز لە پشت پەردەوە ئامادەیەو تۆ بڵێی وا نیە چیدی چەکیان ئامادەیە !!

لە ڕاستیدا حیزبایەتی لە باشووری کوردستان لە بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی نیشتمانییەوە گۆڕاوە بۆ کۆمپانیای بنەماڵەو دیوەخان
بۆیە قەوارەیەکی بەرژەوەندیخواز
کە ڕێگرن لە دروستبوونی هاووڵاتیبوون و دەوڵەتی یاساو یاسا سەروەری،،

ئەوەشی هەیەو ئێستا ئەبینرێت پەیوەندیەکی شەخسی نێوان سەرۆک حیزب و سەرۆک عەشیرەتەکانە بەدنیایی دەرەوە ئەگینا ئەوەش نەبایە دڵنیا بووم دەمێک بوو ئەوەی هەیەو ناوی قەوارەی هەرێمی کووردستانە دەمێک بوو هەڵوەشابوەوەو گەیشتبوینە خاڵی کۆتایی

کەواتە حیزبە حکوومڕانیەکان و بنەماڵەکانیان بەرژەوەندی تەسکی خۆیان لە پێش کووردو کوردستاوەیەو بەڵام ڕۆژێک دێت ئەبێ باجەکەی بدەین!

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت