ناکۆکی لەسەر دەسەڵات بێ دەسەڵاتی کردن !

ئاوات جەمال

تاکە دەستکەوتنی پارە کە  خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێوە گرێدراوە بوونی نەوتە رەشەکەی ژێریەتی، لە نێوان بێنە و بەردەی رێککەوتنی سیاسییەکان لەگەڵ عێراق و دونیای دەرەوە، وا خەریکە عێراق ئەو دەرچەش نەهێڵێت کە بۆری نەوتی هەرێم بۆ هەناردەی نەوتەکەی بەکاربێت، کە پارتی و یەکێتی وەک خۆراک بۆ خەڵک دەیبنن و خۆیان پارەەکی زەبەلاحی پێ پەیدا دەکەن، ئەوەتا سەرۆک وەزیرانە تازەکەی عێراق، رێنمایی وەزارەتی نەوتی کردووە لەبری بۆری رێگەی وشکانی بدۆزنەوە .
هۆکاری نەمانی ئەو سەرچاوە گرنگە لە حاڵێکدا نەوتەکەی خۆشت لە دەستی عێراقە، دەکرێ یەکسەر ناوی ئەو پارت و بەرپرسانە بوترێ لێی بەرپرسن، تۆ ببینە،  ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراق بە گشتی دۆخەکەی چۆن شێواندووە، چونکە ئەم دوو حزبە زۆربەی دەسەڵات و کاریگەری سیاسی و ئابووری لە هەرێمدا هەیە، کە رێکناکەون،  بێ دەسەڵاتی و ناکۆکی بۆ ژینگە ئاساییەکەی خەڵک لێ کەوتووەتەوە ،
جێگیری سیاسی: ناکۆکی نێوانیان زۆرجار بووەتە هۆی قەیرانی حکومەت و دواکەوتنی پەرلەمان یان کابینە. رێککەوتن دەتوانێت ئارامی و جێگیری زیاتر دروست بکات .
باشترکردنی خزمەتگوزاری: کاتێک حکومەت بە شێوەیەکی یەکگرتوو کار بکات، بڕیارگرتن خێراتر دەبێت و کارەکانی وەک موچە ، کارەبا، ئاو ، تەندروستی باشتر بەڕێوەدەچن .
هێزی دانوستان لەگەڵ بەغدا: کاتێک کورد بە دەنگێکی یەکگرتوو قسە بکات، لە بابەتەکانی وەک بودجە، نەوت، ماددەی 140 و مافە دەستوورییەکان هێزدارتر دەبێت .
پاراستنی ئاسایش : مێژووی شەڕی ناوخۆیی لە 1990ـەکاندا نیشانی داوە ناکۆکی نێوان هێزە کوردییە سەرەکییەکان دەتوانێت مەترسی دروست بکات ، رێککەوتن هۆکاری ئارامی کۆمەڵایەتییە.
گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان: وەبەرهێنەران زیاتر باوەڕ بە ناوچەیەک دەکەن کە جێگیر و ئارام بێت. هاوبەشی سیاسی دەتوانێت ئابووری چالاکتر بکات.
یەکگرتوویی نەتەوەیی: زۆر کەس پێیان وایە کە دووبەرەکی نێوان هێزە کوردییەکان هێزی گشتیی کورد کەم دەکات، بەڵام رێککەوتن هەستی یەکگرتوویی زیاد دەکات.
لە هەندێک بابەتدا ناچار دەبن هاوکاری بکەن وەک :
پێکهێنانی حکومەتی هەرێم
دانوستان لەگەڵ بەغدا
بابەتەکانی ئاسایش و بودجە ،
بەڵام لە هەمان کاتدا کێشەیان هەیە لەسەر :
دابەشکردنی دەسەڵات و پۆستەکان ،
کاروباری نەوت و دارایی
کاریگەری لە ناوچە جیاوازەکان
هەڵبژاردن و دەنگی جەماوەر
بۆیە زۆربەی جار “رێککەوتنی تەواو” دروست نابێت ، بەڵکو جۆرێک لە هاوسەنگی و رێککەوتنی کاتی دروست دەبێت بەپێی بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری ، هەرکاتێک بەرژەوەندییان لەق بوو، زیاتر لەیەکتر دوور دەکەونە و پیاوچاو و حیز سەرقاڵی نزیک کردنەوەیان دەبن .
مێژوو نیشانی داوە کاتێک فشارێکی گەورە هەبێت ــ وەک قەیرانی ئابووری، فشار لە بەغدا، یان مەترسیی ئاسایشی نزیکتر دەبنەوە کاتێک بارودۆخ ئارامتر بێت ، ململا‌نێی نێوانیان زیاتر دەردەکەوێت کەواتە شەڕەکە هێندە لەسەر دەسەڵاتە هێندە بۆ خەڵک نییە لە غیابی ناکۆکییەکانیش ، دەسەڵات بێ هێز دەبێ و توانای بڕیاردان بەدەست نایەت ، ئەمەش جگە لە بێ دەسەڵات بوون هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێ !

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت