ئەمە دەیەوێت تەنها بە سوپاس کردن خەڵکی کوردستان بەسەرۆکی بزانێت

“سەرۆک بارزانی: سوپاس بۆ گەلی کوردستان، سەرەڕای هەموو فشارەکان وەک هەمیشە خۆڕاگر بوون، ئێوە نموونەی وەفا و فیداکارین، شانازیتان پێوە دەکەم”

ريبوار ياسين فتاح

خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بە سوپاس کردن ژیانی باش نابێت کە چەندەها ساڵە ژیانی وێران و بێ ماف دەکرێت. خەڵک دیەوێت درۆ و فێڵ و دزی و گەندەڵی لێ نەکرێت. هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بە هەبوونی هیچ کەسێک وەک سەرۆک نییە چونکە هەرکاتێک باوەڕمان بە هەبوونی سەرۆک هەبێت واتە خۆمان بڕیاری وەستانی بیرکردنەوەمان بۆ داهاتوومان دەدەین لە شێوە و جۆری ژیانمان کە بە مانایی ئەوەدێت کەسی تر لەجیاتی ئێمە بیربکاتەوە وبڕیاربدات بۆ جۆر و شێوەی ئێستا و ئایندەمان ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیە .

ڕێگەی باشتر ئەوەیە کە هەریەکەمان خۆمان بەشداربین لەبیرکردنەوە و بڕیارەکانی بەڕێوەبردنی ژیان بەج ۆرێکی هەماهەنگکاری و پێکەوەیی و هاوپشتی وهەرەوەزکاری ژیانی ئێستا وداهاتوومان باشتر بکەین. 

ئەگەر لە کۆمەڵگەدا سەرۆکیش هەبێت زیاتر بەمانایی ئەوەدێت کە ڕێ نیشاندەرو خاوەن بەرنامەی مرۆڤایەتیە بۆ باشتر کردنی شێوەی ژیانی کۆمەڵگە بەمانا بۆرژوازی یەکەی 

لەوچوارچێوەیەشدا ئەمە هیچ سیما و بنەمایەکی سەرۆکی نییە هەتا بە ناوی سەرۆک ناوی بهێندرێت ،خاوەنی هیچ جۆرە پڕۆژەیەکی ئینسانی و شارەستانی و مەدەنی نییە ونەبووە ، تەنها وەک خۆبەسەرۆک زان خۆی نیشانداوە و فشەفش و هەڕەشەو قسەی هیچ و دوور لەلۆژیکی کردووە .

وەکو زاڵم وچەوسێنەرودزێکی ئاشکرا خۆی نیشانداوەو هیچی تر بۆیە خۆی وکوڕانی بنەماڵەکەی لەخۆشترین ژیاندا دەگوزەرێن لەناوپارەی زۆر وژیانێکی لێوان لێو لەشادی دا ، لەبەرامبەریش خەڵکی کوردستان کە وەکو سەرۆکیان قسەی گەورەو بێ کردار دەکات لەناو هەژاری وبێکاری وئاوارەیی و چەوسانەوە و نایەکسانی دا دەژیت. هەر بۆیە بەڕاشکاوی دەڵێم ئەم مەسعود بارزانی یە سەرۆک نییە.

پرسیار ئەوەیە تۆی خوێنەری ئازیز ئەمە وەکو سەرۆکی خۆت وسەرۆکی خەڵکی کوردستان ئەژمار دەکەیت؟ 

ئایا هەر بەڕاست باوەڕت بەهەبوونی سەرۆک هەیە کە بتوانێت ژیانی خەڵکی کوردستان بەرەو باشتر بەرێت؟

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت