بێشیلکاری مافی مروڤ لە عێراق داو” ئازادی ڕادەربڕین” بە نموونە ؟

شێروان محمد حسن – چالاکوانی سیاسی

بەھۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی عێراق، بە بڕیاری دەستەی راگەیاندنی عێراق کەناڵی “البغدادية” لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە داخرا و هەشت کارمەندیی کەناڵەکە دەستبەسەرکران.

وەهاوکات ڕاگەیاندنی عێراق نوسراوێکی  ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردوە، داوا دەکات لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق رێگری لە پەیامنێران و کارمەندانیکەناڵی “البغدادية” بکەن.

ڕێگری کردن لە کەناڵەکە ڕێگریە لە چالاکی چالاکوانان بۆ بچوک کردنەوەیدەنگی ناڕەزایی هاوڵاتیانانی عێراق. 

وە لە هه رێمی کوردستان _ عێراق لەگەل هه ڵکشانی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان هاولاتیان بۆ داواکردنی مافه سەرەتا و سروشتیە کانی خۆیان بەردەوام ڕیگریان لیکراوەلەلایەن دەسەلاتەوە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین بێشیلکاری بەرامبەر چالاکوان وخۆپیشاندەران و موچەخۆران کراوە ، وە سەرەڕای ئەوەش ڕێگری لە میدیاکان کراوە بۆ ڕۆماڵی چالاکی چالاکوانان. 

وە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لەنوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند،” تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین لەعێراق، دەبێتە هۆیپاشەكشەکردنێکی مەترسیدار بۆ ئازادی گشتی لەو وڵاتەدا.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین، کۆتوبەندی بێ پاساو بۆئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دروست دەکات و، سەرکوتکردندەکاتە فەرمی کەلەم ساڵانەی دواییدا لەعێراق زیادی کردوە.

چالاکی چالاکوانان لە دەرەوەی ووڵات بۆ بشتگیری چالاکوانانی عێراق وهەرێمی کوردستانە کە لە کاتێکدا ئازادیەکانی تاک و چالاکوانان لە لایەن هێزەئەمنییەكانە وە لە هه رێمی کوردستان عێراق سەرکوت دەکرێن .

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت