چارەنوسی دەنگی ناڕازی لە ژێر دەسەڵاتی بارزانییەکان و تاڵەبانیەکان

داریان سامان

بکوژانی سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و وەداد حسێن کوان و گەیشتن بە کوێ؟

بکوژانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات چیان بەسەر هات؟!

شێروان شێروانی و هاوڕێیانی بۆ زیندانی کران؟ 

نابێت و ناکرێت بێدەنگ بوون لە ئاستی ئەو تاوانانە…

کە مەسعود بارزانی هەستا بە کوشتنی

هەریەک لە سەردەشت عوسمان و وەداد حسێن دەرکردنی فەرمانی تەقە کردن لە خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەستی بە خوێنی گەنجانی کورد سور کرد وەک ئەوەی راهات بێت لەم کارە قێزەونە ،

کەیسەکان بۆ هەمیشە بە داخراوی مانەوە

تا ئێستا مەسرور بارزانی هەمان شێوە بە گرتن و زیندانی کردنی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی و چاو سوور کردنەوە لە خەڵکی دۆزەخێکی بۆ خەڵکی کوردستان خولقاندووە کە هیچ کەسێک ناوێرێت قسەی بەرامبەر بکات،

ئەگەر نا بۆ ڕۆژی دواتر یان بە تۆمەتێک دەتگرن و تەعدات لێ دەکەن بوونی چەندین کەیسی وامزانی ڕادیۆیە دەرخەری ئەم ڕاستەن یان وەک شێروان شێروانی شێروانی و هاوڕێیانی لە زیندانەکانی خۆیاندا دەهێڵنەوە ئایا ئێستا حاڵیان چۆن بێت لەژێر دەستی ئەو زاڵمانەدا ….؟

لەولاشەوە کاوە گەرمیانی بە دەستی مەحموود سەنگاوی کە ئەو کات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان بوو هەستا بە کوشتنی لە باوەشی دایکدا وە تەنانەت ئێستاش هیچ کەس ناتوانێت دادگای بکات لەسەر ئەو تاوانە گەورەیە، 

ئێستاش لەژێر دەسەڵاتی پاڤڵ تاڵەبانی دا چەندانی وەک مەحموود سەنگاوی پەروەردە کراون ماڵ و سامانی خەڵکی کوردستان داگیر دەکەن و هیچ کەس ناتوانێت قسەیان دەربارە بکات چونکە چارەنوسی دەنگی ناڕازی وەک کاوە گەرمیانی و وەداد حسێن و سەردەشت عوسمان و شەهیدانی رێگای ئازادی رادەربڕین دەبێت .

هیوادارم هەموومان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین و ئەم تاوانانەمان بیر نەچێتەوە وە رێگر بین لە ناردنەوەی هاوڕێیانمان چونکە دڵنیابن لەوەی ئەگەر ڕۆژێکیش بەشداری خۆپیشاندان و چالاکی بووبێتن لێرە ڕوو بە ڕووی هەمان تاوانکاری دەبنەوە لە کوردستان .

هە ر ئازاد و دەنگ بڵند بن

سەر شۆڕی بۆ ستەمکاران

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت