ساڵیادی تیرۆر کردنی مامۆستای هەق بێژ جیهان تەها بەرز ڕاگیرا

لە بەرواری ٢٠۲٥/۱٠/۲۷ ڕۆژی دووشەمە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دووەمین ساڵرۆژی تیرۆر کردنی مامۆستای حەقبێژ مامۆستا ( جیهان تەها) لە ووڵاتی بەریتانیا و لە هەریەک لە شارەکانی (نیوکاسڵ ، مانجستەر ، گلاسگۆ) هەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکی ماتەمینی و یادکردنەوەی ساڵڕۆژی تیرۆر کردنی ناوبراو .

دوای ئەوەی مامۆستا (جیهان تەها) لە چەند چاوپێکەتنێکدا لە میدیاکان داوای ئەوەی لە مامۆستایانی وانەبێژ و دانەمەزراوان کردبوو کە هاوشێوەی شاری سلێمانی لە شاری هەولێریش وانەبێژان و مامۆستایانی دانەمەزرا و خۆپێشاندان بکەن و بێنە سەرشەقام ، بەڵام بەداخەوە لە ڕووداوێکی تەم و مژاویدا تیرۆر کرا و دەنگە ناڕازیەکەی بۆ هەمیشە کپ کرا لەلایەن دەسەڵاتەوە لە شاری هەولێر .

ئاوات جەمال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکە پێی ڕاگەیاندین کە داوای لێکۆڵینەوە و دەرخستنی ڕاستیەکان دەکەین لە کەیسی تیرۆری مامۆستا جیهان وە ئاشکرا کردن و دۆزینەوەی بکەرانی تیرۆری ناوبراو هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە لە پشت ئەو کەیسەوەن کە دەنگە ناڕازی و ئازادەکان کپ دەکەن و تیرۆریان دەکەن .
پاشان بکەرانی لە دادگایەکی ئازاد و سەربەخۆ دادگایی بکراین و بە سزایی یاسایی خۆیان بگەن.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت