ئێستا چارەنوسی موچە چی لێدێت ؟
سەرخێڵ محمد
باشە ئەوەژیانی سەدا حەفتای ئەم میلەتە لەسەرموچەیەکە
ئەوە هەڵبژادن کرا پارتی و یەکێتی هەر یەکەم و دوەمەکەیە
ئاخر وا یانزە ساڵە موچەخۆری ئەم هەرێمە بچوکە پڕلە داهاتە لەو پەڕی سەختی و ناڕەحەتی دایە .
موچە مافێکی سەرەتای و ئاسای و یاسایبە!
جگە لە ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە کەگەورەترین زیانی لەژیانی موچەخۆر داوە تاوانێکە وێنەی نیە لەئێستا و ڕابردوو!
سەیرە هەندێ نەزان ئێستاشی لەسەر بێ ئەڵێن : بۆچی هەرباسی موچەدەکەن ؟
لەکاتێکدا خۆی خاوەن کاروپیشەو موچەی قەبەیەو هەشە لەوبەغدادە بەتەوتین هەموو سەری مانگێ بێ ئەوەی دینارێکی لێ ببڕن یان ڕۆژێ دواکەوێت دەچێتەسەر حسابەکەی!
کێ قەرەبوی ئەو هەموو ساڵەی ژیانی موچەخۆر دەکاتەوە؟.
ڕاگەیەندکارو پێشکەشکارە موچە قەبەو زۆرەکان،؟
وەزیرو ئەندام پەلەمانە تەقیوەکان!؟
یان موشریف و بەڕێوەبەرگشتیەکان
یان مەسول و کوڕو کیژەکانیان!
ئێ ژیان چیە دوسێ دەیەیە ئەوا دانەیەکیان بەهاتن و نەهاتنی موچە تەواو بوو!
دەی دەکرێ هەمووی بڕوات ئیشی تربکات؟
خاوەن بزنزو کاری خۆی بێت.
سەیرە ! هەیە یەک *دوسەدو پەنجای لەئیشەکەی کەم بێت دونیا هەراسان دەکات
کەچی ئەڵێ : باشە ئەوە چیە بەتایبەت بۆ مامۆستا کەس موچەخۆرنیە ئێوە نەبێت!؟
کورە بڕۆ هەی نەزانی دەبەنگ هەرچی ڕێگەی خوارو نامەردی و فڕوفێڵ هەیە دەیگریتەبەر بۆ پارەو ئیشێک و پۆستێ.
هەرچی قۆڵبڕین و قۆرتە بەکاری دێنێ کەچی دەبێتە ماندێلاو گیڤاراو ئەبوزەڕی غەفاری لەو خەڵکە
دونیا ئەوە ناهێنێ ! پارەچیە؟ موچە چیە
دین حسابە، نیشتمان حسابە، خوێندن حسابە مناڵی فەقیر چی بکات ؟
کەموچەش دوائەکەوێ هاواری لێبەرزئەبێتەوە وەڵا بازاڕ هەرنەماوە ئیش نیە کارنیە سەرف نیە.
تۆسەیری ئەو پاردۆکس و دژیەکە لەدەرونی ئەو خەڵکەی دا!؟



Post Comment