هێرشەکانی سەر ڕۆژائاوای کوردستان و چارەنوسی هەرێمی کوردستانی باشور !

محمد هەمەوەند

ماوەی زیاتر لە دووهەفتەیە لەژێر ناوی ڕێکەووتن و یەک خستنەوەی خاکی سوریا هێرشێکی بەرفراوانی سوپای سوریاو گروپە توند رەوەکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیا دەستی پێکردووە بۆ سەر ناوچە کانی ژێر دەسەڵاتی (قدس ) و یەکەینەکانی پاراستنی گەلان (y p g ) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (y p j ) و هەروەها سەرجەم شار و شارۆچکە کورد نشینەکان ، لەم هێرشانەدا گروپە توند ڕەوەکان بە پاڵ پشتی حکوومەتی سوریاو تورکیا توانیان ناوچەیەکی بەرفراوانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری کوردی کۆنترۆڵ بکەن و دەیان شەرڤان شەهید بکەن و چەندین تاوانی جەنگ ئەنجام بدەن دەرهەق بە ژن و منداڵانی کورد و مامەڵەیەکی دڕندان و داعش ئاسا ئەنجام ئەدەن لە کاتی هێرشەکانیان ، لەبەرامبەردە وێرای بەرگریەکی سەرسەختی شارڤانان و کوشتنی چەندین تیرۆرستی سەر بە حکومەتی سوریا بەلام تا ئێستا هێرشی چەکدارە توندڕەوەکان بەردەوامەو شەرڤانان بە پشتیوانی جەماوەری بەشەرەفی ڕۆژ ئاوا و باکور و باشور بڕیاری بەرگریان داوە تا دوا دڵۆپی خوێن ، پرسیارە کە لێرەدایا ئایا دوای (١١) ساڵ شەڕ کردن لە بری هەموو ئازادی خوازانی دنیا لە بری هەموو ژیان دۆستانی دونیا لە بری هەموو رۆژ ئاواو رۆژ هەڵات دژی تاریک پەرستی داعش و توند ڕەوی چی وای کرد پشت لەم هێزانە بکرێت ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان بیری لەوە کردۆتەوە ئەگەر ئەزموونی ڕۆژ ئاوا لەبار ببردرێت دوای ڕۆژ ئاوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەوڵی لە ناوبردنی ئەزموونی باشور ئەدرێت هەروەک ڕونە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوقمی چەندین کێشەی سیاسی و ئیداری و دارایە لەوانە یەک نەخستنەوەی هێزی پێشمەرگە نەدانی مووچەی فەرمانبەران بونی دوو ئیدارەی بە شێوەیەکی ئاشکرا هەروەها ڕێک نەکەووتنی هەردوو حزبی فەرمان ڕەوا (پارتی و یەکێتی ) ئەمانەو چەندین گەندەڵی لە دۆسیەی نەووت و بەتاڵان بردنی سامانی ژێر زەوی و سەر سەوی وای کردووە ئازموونی باشوریش لەبەردەم هەڕەشەیەکی جدی و چاوەڕوان کراو بێت ، پێم وایە هەوڵەکانی مەسعود بارزانیش بۆ بەرگری لە ڕۆژ ئاوا هەست کردنە بەو مەترسیەی کە ئەگەر پلان گێری سەر ڕۆژئاوا سەر بگرێت باشوریش ئەکەووێتە بەر مەترسی و دور نیە هەمان کارەسات ڕوو لە باشور بکات ، بۆیە گرنگە یەکێتی و پارتی لەهەموان زیاتر درک بەو مەترسیە بکەن چونکە هۆکار سەرەکی بونی هەر مەترسیەک لەسەر ئەزمونی باشور (پارتی و یەکێتین ) و هەندێک لە حزبە بچووکەکانیش پشکیان بەر دەکەووێت ، وێرای ئەو مەترسیانە هێشتا (یەکێتی و پارتی ) ئامادەنین دەست لە ناو دەست بکەن و خۆیان ڕێک بخەنەوە زیاتر لە ساڵێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە بەڵام ت ئیستا نەیان توانیوە حکومەتێکی نوێ دابمەزرێنن ، ئەگەر گۆڕانکاری ڕیشەی و جدی نەکەن بە دڵنیایەوە مەترسیەکان جدین و ئەگەری ڕودانی تەنها لەسەر کات وەستاوە .

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.