حەشدی عەشایەری سونە لە دوو ناوچەی گوماناویی کراونەتە ئامانج

سەرکردەیەکی عەرەبی سونە دەڵێت، ئەو هێزانەی حەشدی عەشایەری سونە کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە بۆردومان کراون، پەیوەندیی پتەویان لەگەڵ میلیشیا شیعەکاندا هەیە.

دوێنێ پێنجشەمە، بارەگاکانی حەشدی عەشایەری سونە لە مەخمور و ئەنبار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە هێرشیانکرایە سەر، ئەمەش بە پێشهاتێکی نوێ دانرا.

سەرکردەکەی عەرەبی سونە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی عەشایەری پەیوەندییان لەگەڵ میلیشیا شیعەکان توندوتۆڵە و رێنمایی لەوان وەردەگرن بۆیە هێرشیانکراوەتە سەر.

دەشڵێت: حەشدی عەشایەری سونە لە دوو ناوچەی گوماناویی کراونەتە ئامانج، ناوچەی مەخمور کە لەو ناوچانەوە هێرش دەکرێتە سەر هەولێر، هەروەها ناوچەی ئەنبار کە نزیکە لە سنور و جێگەی جموجۆڵی میلیشیا شیعەکانە.

دیار هەرکی دامەزرێنەری سەرنج پرێس و ڕۆژنامەنووسی تۆمارکراوە لە وڵاتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت