ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا دژی هێرشە درۆنیەکانی میلیشیا و هێزە چەکدارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ ١٦/٤/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنجشەممە شەمە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا لە ووڵاتی بەریتانیا لە هەریەک لە شارەکانی لەندەن لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

مانجستەر بەردەم قونسڵخانەی عێراق.

لە هەریەک لە شارەکانی نیوکاسڵ و بێرمینگهام و گلاسگۆ لە سەنتەری ئەو شارانە

بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن و ئیدانە کردنی ئەو هێرشە درۆنیانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکان و میلیشیاکانەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بۆتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی ، سەرەڕایی ئاگربەست بەڵام هێرشە درۆنیەکان بەردەوامن بۆسەر هەرێمی کوردستان ،

بۆیە ئەمڕۆ لەم چالاکیە داوامان لە حکومەتی عێراق کرد کە گوشار و کاربکات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بێلایەنە و بەشێک نیە لەو شەڕە لە هەمان کاتدا داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد کە بە توندی هەڵوێستی هەبێت و کاربکات بۆ وەستانی ئەو هێرشانە نەک تەنها بە بەیان نامە و ئیدانە کردن هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا داوامان لە ووڵاتی بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشار لە عێراق بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەو گروپانە و دەستگیر کردنی هەموو ئەوانەی کە هێرشەکان ئەنجام دەدەن .

ئاوات جمال

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت