لایەنەخراپەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زریان جەنگی ڕەسوڵ

لەبواری ئازادی ڕادەربڕین: لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین نیە یان زۆر کەمە، چونکە حکومەتی دەزگا ئەمنیەکانی لە دەست هەردوو حزبی باڵادەست(پارتی دیموکرات و یەکیەتی نیشتمانی) دایە، ئەوان هەرکەسێک پێچەوانەی حزب و بەرژەوەندیەکانیان قسەبکات یان ڕەخنە بگرێت بە توندترین شێوە سزای دەدەن و بەبێ بڕیاری دادگا و پۆلیس تۆمەتی ناڕەوای بۆ هەڵدەبەستن و بەندی دەکەن، چەندین کەسیان بەبێ تاوان لە بەندیخانە شاراوە و نهێنیەکان بەندکردووە و  تیرۆر کردووە، چونکە ئەم دوو هێزە لەسەرووی یاسا و دادگاوە بڕیار دەدەن.

لەڕووی دامەزراندن و دەرفەتی کار:  لەسایەی حکومەتی حزبی و بنەماڵەیی دامەزراندن و دەرفەتی کاریان نیە یا زۆر کەمە، چونکە دەمەزراندن تەنها بە تەزکیەی هەردوو حزبی پارتی دیموکرات و حزبی یەکیەتی نیشتمانی بۆ لە زۆنەکانی خۆیان بۆ کادر و ئەندام و لایەنگرانی خۆیانە، خەڵکی تری لێ بێبەش دەکەن، لەبەر بێکاری بەسەدان و هەزاران گەنج لەبەر نەبوونی دەفەتی کار و دانەمەزراندن ئەم هەرێمە جێ دەهێڵن و ڕوو دەکەن وڵاتانی ئەوروپا لەپێناو ژیانێکی شایستە.

لەڕووی دامەزراوەیی و بەڕێوەبردنەوە:  هەرێمی کوردستان دابەش بووە بەسەر دوو زۆن (زۆنی زەرد لەلایەن پارتی دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێت، زۆنی سەوز لەلایەن یەکیەتی نیشتمانیەوە بەڕێوە دەبرێت)هەریەکێکیان داهات و سەروەت و سامانی زۆنەکەی بۆی دەبات کەمترین ڕێژەی دەکرێت بە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان،، بەجۆرێک بەڕێوەبەری فەرمانگە و دەمەزراوەکان هەموویان سەر بەم دوو حزبەن.

لەڕووی کەرتی پەروەردە و  تەندروستی: لەسایەتی حکومەتی جووت حزبی زۆر دواکەوتوون، جونکە قوتابخانە و نەخۆشخانەی حکومی هەموویان پشتگوێ خراون و لە جێگەی ئەوان قوتابخانە و نەخۆشخانەی بەرپرسە حزبیەکانیان ڕۆڵ و گرنگیان پێ دەدرێت و دەرفەتیان پێ دەدرێت.

لە ڕووی موچە و گوزەرانەوە: هاوڵاتیان و موچەخۆرانی حکومی لە ژیانێکی زۆر سەخت و قورسدا ژیان بەڕێ دەکەن چونکەساڵێک دوانزە مانگە بەڵام جووت حزبی دەسەڵات ساڵانە تەنها نۆ بۆ دە موچە دەدەن بەهاوڵاتیان  بەبێ یاسا و دەستور زوڵم لەخەڵک دەکەن.

لەڕووی باج و ڕسومات: حکومەتی جووت حزبی بەدەیان باجی جۆربەجۆریان لەسەر هاوڵاتیان سەپاندووە سەرەڕای خراپی دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان.

1 comment

comments user
Mohammed Qasm

ئازادی رادەربڕین لە عێراق و هەریمی كوردستان بۆتە بنەمایەكی حزبی كەهیچ كەسیك ناتوانی بە ئازادی رای خۆی دەربێ چونكە ژیانی كەسەكانی هەریمی كوردستان بەندە بە دو حزبی دەسەلات
لای هەموان رونە كە چ تاك بێ یان كۆ ناتوانن بە ئازادی قسەبكەن
چونكە لە هەرێمی كوردستان گەر بتەوئ بە ئازادی قسە بكەی دەبێ لایەگیری حیزب بی ئەگینا توشی بەندینخانە دەبیتەوە توشی سوكایەتی لەكەداری كەسی دەبیتەوە كۆمەڵیك رۆژنامە نوسی بەتوانا لەسە دەربڕینی نارەزای دوچاری دەست بەسەداگرتن بونە كۆمەلێكیان كوژراون من پیم وایە لەهەرولاتیك یاسا بونی نەبی میلیشیا بەرێوەی دەبات وەك پارتی و یەكیەتی

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت