پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ( خزمەتی ئاڵا) و دروستکردنی جیاوازی چینایەتی لە عێراق !

سەرهەنگ سالار ئەحمەد

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی ( هیبت الحلبوسی ) خوێندنەوەی بۆ پرۆژەی یاسای سەربازی زۆرە ملێ کردوو وە پرۆژە یاساکەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد ، لە کاتیکدا کە پەرلەمانی عێراقی دوای کێشەمە کێشمێکی زۆری سیاسی تایفی و لە هەلومەرجێکی گوماناویدا پێک هاتو دەستی بە کۆبونەوەکانی کرد سەرەرای چەندین پرسی هەنوکەی و گرنگ لە عێراق کە پیوستیان بە دانشتنی دەستبەجێی پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەبارەوە بکات بە یاسا ڕێکیان بخات وەک بابەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆی عێراق و سنورەکان ، تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی گروپە ملیشیاییەکانی حەشدی شەعبی کە دەستوەردانی راستەوخۆیان لە حوکمەت و پەرلەمانی عێراق دا هەیە ، وە پرسی پێکهێنانی حوکمەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران تەنگەشەیەکی دیکەیە کە بەرۆکی عێراقییەکانی گرتوە ، هەروەها زۆری گەندەڵی و بەفیرۆدانی سامانی گشتی و کەمی خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەمو ئەم بابەتانە بابەتی هەنوکەی و گرنگن کە پیوستیان بە تاوتوێکردن هەیە لەلایەن پەرلەمانە بەڵام پەرلەمان خۆی لە هەمو باسانە دزیوورتەوە هاتووە پرۆژە یاساییەکی دیکەی تاوتوێکردووە هێناویەتە بەر باس کە عێراق بەرەو گیژاوێکی دیکە دەبات و جیاوازییەکی زۆری چینایەتی درۆست دەکات و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ زیاتر بونی گەندەڵی بە فیرۆدانی سامانی گشتی .
ئەم پرۆژە یاسایە کە لەژێر ناونیشانی پڕۆژە یاسای زۆرەملێی خزمەتی سەربازی سەرەتا هێنرایە ناو پەرلەمانەوە بەبراوای مافناسان و یاسا ناسان پڕۆژەکە کەموکورییەکی زۆری تیدایە و ناپیوستە بۆ ئێستە ، سەرۆکە تایەفییەکەی پەرلەمانیش لەبری تاوتێکردنی کەمو کورییەکانی پرۆژەکە سەرەتا پەنای بردە بەر گۆرین یان بڵێین مایکەپ کردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی زیاتر ببێتە جێگەی سەرنجی گەنج و لاوان وە ناوی پڕۆژەکەی نا پڕۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا زۆر بە بێ پەردەو بەڕوونی سەرۆکی پەرلەمانی وتی بۆ ئەوە ناوی پڕۆژەکە دەگۆرم تا زیاتر ببێتە جێگەی بایەخی گەنجان و لاوان! واتە هەمو کەمو کوڕییە یاساییەکانی ناو پڕۆژە یاساکە لای سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران جێگەی بایەخ نەبو تاکە شت لایان گرنگ بو وا لە پڕۆژە یاساکە بکەن زیاتر لای گەنج و لاوان ببيتە جێگەی بایەخ!
بە پێی پڕۆژە یاساکە هەمو کەسێک لە تەمەنی ( ١٩-٤٥ ) ساڵی دەبێت پابەند بێت بەخزمەتی سەربازی زۆرە ملێ وە ماوەی خزمەتی سەربازی کەسەکە بە پێی بڕوانامەی کەسەکە دەگۆڕێت و ماوەکەی کەم دەکرێتەوە وە ئەوانەش باپەندی پڕۆژە یاساکە نەبن بە پێ بژاردن لێیان خۆش دەبن .
یەکێک لەکەمو کوڕیهەکانی پڕۆژە یاساکە بریتیە لەزیاتر زەقکردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەنێوان هاوڵاتیانی عێراق وەک لای هەموان ئاشکرایە لەنەبونی یاسادا لە عێراق ڕێژەیەکی زۆری گەندەڵی لە سێکتەرەکانی گشتی و حوکمەتدا هەیە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی جیاوازی چینایەتی لە عێراقدا زۆر بێت بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە خوار هێڵی هەژاریەوەن و بەزەحمەت دەتوانن بژێوی ڕۆژانەی خۆیان دابین بکەن ، بەشێکی کەمینەش کە دەسەڵاتداران و کەسانی نزیکی خۆیان لە ژیانێکی شاهانەو پڵە باڵادا دەژین و هەمو پیوستی و خۆشگوزەرانییەکان بۆ دابین کراوە ، بە تێڕوانین لە پڕۆژە یاساکە کە بڕگەیەکی بەڕونی ئاماژە بەوە دەدات ئەوانەی ئامادەن پێبژاردن بە پارە بکەن لە خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن ئەمەش وا دەکات ئەم پڕۆژە یاسایە جیاوازی چینایەتی زیاتر زەق بکاتەوە لەناو هاوڵاتیانی عێراقدا بەشێوەیەک کە مناڵ و کەسوکاری کاربەدەستان کە لەژیانێکی شاهانەدان لەبەرامبەر پێدانی پارەدا لە خزمەتەکە دەبەخشرێن لە بەرامبەریشدا هاوڵاتیان لە خوار هێڵی هەژارییەوەن ناچارن بە زۆرە ملێ باپەندی یاسای زۆرە ملێی خزمەتی سەربازی ببن .
خاڵێکی دیەکی پڕۆژەکە کە جێگەی تێڕوانین و لێوردبونەوەیە بریتیە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی ، وەک لای هەموان ڕوونە عێراق ژمارەیەکی زۆری سەربازی هەیە کە بەسەدان مەزەندە دەکرێت وە خەرجی و موچەی ئەم سەربازانە لە سەر میلاکی گشتییە و وە عێراق هیچ کەموکورییەکی لە ژمارەی سەرباز و یەدەگدا نییە بۆ هیچ پێوستی بە خزمەتی زۆرە ملێی سەربازی نیە لەبەر ئەوەی پڕۆژە یاساکە تەنها دەبێتە هۆکاری زیاتری بەفیڕۆدانی سامانی گشتی هاوڵاتیان چونکە بەپێی یاساکە ژامارەیەکی زۆری هاوڵاتیان ئەم خزمەتە دەیان گرێیتەوەو دابین کردنی شوێنه مانەوەو خواردن و گواستنەوەیان بەسەدان ملیون دینار مەزەندە دەکریت کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی دیکە بۆ زیاد بونی گەندەڵی و

بەفیرۆدانی سامانی وڵات.

هەر بەپێی پڕۆژە یاساکە  هەرکەسێک خزمەتی زۆرە ملێ نەکات ڕێگری لێ دەکریت لە گەشت کردن بۆ دەرەوەی عێراق ئەم خاڵەی پرۆژە یاساکەش بۆخۆی هۆکارێکی ترە کەوادەکات زیاتر جیاوازی چیانەیەتی دروست ببێت و کاربەدەستان و منداڵەکانیان و کەسانی نزیک لە خۆیان لەهەمبەر پێدانی بڕێک لەپارە ببەخشرێن و سودمەند ببن لە هەمو مافێکی گەشتکردن بۆ وڵاتان بەڵام هاوڵاتی ئاسایی کە توانای  پێدانی ئەو بڕە پارەیەیی نەبێت لەم مافانە بێبەش دەبیت و یان دەبیت بەناچاری پەیوەست بێت بە خزمەتە زۆرە ملێکەوە ، بە وردبونەوە لە پڕۆژە یاساکە دەردەکەویت کە ئەم پڕۆژە یاسایە لەم کاتەدا پڕۆژویەکی ناپیویستەو  تەنها دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی وڵات لە کاتێکدا شێوازی جەنگ و بەرگری کردن لەجیهاندا گۆڕاوەو لە ئێستەدا تەکنەلۆژیا دەستی بەسەر گۆرەپانی جەنگدا گرتوە پەرلەمانی عێراق و حوکمەتی عێراقی لەباتی باشکردنی ژیانی خەڵک و هەوڵدان بۆ زیاتر باشکردنی ئاستی تەکنەلۆژی وڵات و بەرزکردنەوەی تواناو ئاستی زانستی گەنجەکان پڕۆژە یاسایەکیان هێناوتە بەر باس و جێبەجێکردن کە زیاتر جیاوازی چیانایەتی دروست دەکات و دەبێتە هۆکارێک بۆ بەفیرۆدانی سامانی گشتی وڵات و لەهەمان  کاتیشدا سوپاو بەرگری وڵاتەکە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینیت .

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت