چارەنووسی نەوت و داهاتەکانی عێراق لە نێوان سامانی نیشتمانی و ململانێی سیاسی

دەرباز محمد حسێن

عێڕاق بە یەکێک لە وڵاتە گەورەکانی   جیهان   دادەنراێت لەبەرهەمهێنانی سامانی نەوتدا .چەندین ساڵە ئەم سامانە سروشتییە بۆ تە هۆی سەرچاوەی سەرەکی داهات لە عێڕاقدا  .  هاوکات بۆتە دروست بوونی بەربەستێکی کوشندە بۆ سەرچاوەکانی تر. چونکە بەپێی هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێڕاقە زیاتر لە سەدا نەوەدی داهاتی وڵات لە فرۆشتنی نەوتەوە دێت لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بوونی گەندەڵی و بەتاڵانبردنی داهاتی نەوت ئەم سامانە نەبۆتە هۆی گەشەپێدان و بەرزبونەوەی  ئابووری وڵات . جێگای تێڕامانە وڵاتێك بەو هەموو سامانەی نەوتەوە نەتوانێت ڕووبەڕووی گرفتە ئابوورییەکان ببێتەوە ! بەپێی ڕاپۆرتە نێودەڵەتییەکان گەندەڵی گەورەترین و کوشندەترین بەربەستە لەبەردەم سود وەرگرتن لە داهاتە نەوتییەکان چونکە بەشێکی زۆر لەو داهاتە لەلایەن بەرپرسەباڵاکانی دەوڵەت دەبردرێتە بانقەکانی دەرەوی وڵات و لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن یاخود لەناوخۆی وڵات بۆبەرژەوەندی گڕوپە چەکدارەکانی نزیك خۆیان سەرفی دەکەن . ئەم گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سامانەی وڵات ڕاستەوخۆ کاری لەسەر ژیانی هاوڵاتییان کردوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری لەناو خۆی وڵات .

چارەنووسی نەوت و داهاتەکان پەیوەستە بە ویستی سیاسییەکان ئەگەر سیاسەتی ئابووری لە مۆدێلی دابەشکردن لە نێوان بەرپرسەکان و هێزەچەکدارەکان بگۆڕدرێت بۆ  مۆدێلی دروستکردنی داهات ئەوا دەتوانرێت ئابووریەکی پتەو بنیاد بنرێت وە بەپێچەوانەوە، بەردەوامبوونی بەم دۆخەی ئێستا واتا نادیاری بۆ نەوەکانی داهاتوو..

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت