دیموکراسیەت لە دوو بەرگی جیاواز دا و هۆشیاری تاک لە کۆمەڵگە
ڕاوێژ ڕزگار تەها
لە قۆناغێکی تازە دا کێی ستامە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای دوو ساڵ لە سەرۆکایەتی بەهۆی فشاری ناوخۆی و سیاسی لەسەر حکومەتەکەی دەستی لە لەکار کێشایەوە، ئەو ڕۆشت و کورسیەکەی جێ هێشت بۆ کەسێک لەدوای خۆی بتوانێ خزمەتێکی باشتر بە هاوڵاتیانی بەڕیتانی پێشکەش بکات و چارەسەری کێشە ناوخۆیەکان بکات، ئەگەر ئێمە بەراوردێک بکەین حەتمەن کێشەکانی حکومەتەکەی ستامە بە بەراورد بە کابینە شکست خواردوەکانی ئێستا و ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەسڵەن کێشە نەبوون! کێی ستامەی سەرۆک وەزیران نەیوت وڵات دوای من وێران دەبێت و کورسی دەسەڵاتی جێ هێشت، بەپێچەوانەی سەرکردەکانی ئێمە لە بیرکردنەوەی ستامە دا ئەو پۆستە موڵکی شەخسی نەبوو ، ئەرکێک بوو پێی سپێردرابوو و توانای هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیەی نەبوو و ئەمانەتەکەی بۆ دەوڵەت گەڕاندەوەو تا کەسێکی شایەنتر لەخۆی سەرپشک بێت بۆ حکومڕانی گەلی بەریتانیا و بەجێ گەیاندنی داخوازیەکانی هاوڵاتیان!، ئەوە پێی دەوترێ (دیموکراسیەتی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە داخوازی میللەتێک)
ئەمما لای ئێمە چی؟ ٣٥ ساڵە لەژێر ناوی درۆی دیموکراسیەت دا کورسیەک لەلایەن ٢ و حیزب و بنەماڵە دەستی بەسەر داگیراوە و هەر وەک ئەوەی میراتیەک بێت بۆ ئەوان مابێتەوە و لەنێوان خۆیان جار نا جارێک ئاڵوگۆڕی پێ ئەکەن و کەسی سێیەم بوونی نییە و ناشبێت لەو مامەڵەیەی نێوانیان دا ! ئەوان بێ باکانە شکستی کابینەکان ئەخەنە ئەستۆی یەکتر و کەسیشیان ئامادەنین سازش لەسەر کورسیەکە بکەن، جگە لە پەنجەی تۆمەت ڕاکێشان بۆ یەکتری و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشە و قەیرانەکان نەیانتوانیوە هیچی تر پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکەن، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیربێت تاکی هۆشیار بناغەی دروستبوونی سیستەم و حکومڕانی و سەرۆکی ڕاستەقینەیە،!
ببینن تێگەشتووی و باڵای ئەقڵی زۆرینەی تاکەکانی کۆمەڵگە چی جیاوازیەک بەرهەم دێنێت !هۆشیاری هاوڵاتی بەریتانی هۆکاری بەرهەمهێنانی سیستەمێکی ئاوا تەندروستە کە لێرەدا بوونی هەیە، هیچ سەرکردەو مرۆڤێک لای تاکەکانی ئەو میللەتە پیرۆز نییە، هیچ حیزب و کەسایەتیەک ناخەنە قالبی بت و چاوپۆشی لە هەڵەو شکستەکانی ناکەن، بەڵام لە کوردستانی ئێمە دا نەبوونی هۆشیاری تاک ئێمەی تەواو گیرۆدە کردووە! سەرکردە خستنە قالبی بت وە بینینی کورسی دەسەڵات وەک موڵک و میراتی لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتەوە ڕۆژگاری ئێمەی بە تەواوی ڕەش کردووە و هیچ تروسکایی و هیوایەک لە کۆتایی ئەو تونێلە تاریکەی سیستەمی حکومڕانی
لە کوردستان بەدی ناکرێت !



Post Comment