ساڵیادی شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان کرایەوە
ئەمڕۆ بەرواری ٥/٥/٢٠٢٦ ڕۆژی سێ شەممە یادی شانزەهەمین ساڵرۆژی شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان کرایەوە لەلایەن ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و ئازادی خوازان لە ووڵاتی بەریتانیا لە هەر یەک لە شارەکانی بێرمینگهام و ئیدمبرە .
لە یادەکەدا بەیان نامەی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ خوێنرایەوە دواتر ووتاری بنەماڵەی شەهید سەردەشت عوسمان کە تێدا ئەوەیان دووبارە کردەوە کە سورن لەسەر ئەوەی دەبێت بکوژانی سەردەشت دەستگیر بکرێت بەڵام بەداخەوە دوای شانزە ساڵ هێشتا ئەم کەیسە بە کراوەیی ماوەتەوە و رۆژ لە دوای ڕۆژی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک دەکرێتەوە و ڕۆژنامەنووس و دەست گیر دەکرێت و ڕێگری لە کاری ڕاگەیاندن دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکرێت .
بۆیە لە دوای شانزە ساڵ بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات بە پێ ڕاپۆرتەکان و ئامارەکانی ڕێکخراوەکان .
ئاوات جمال
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.



Post Comment