ئایا لاهور گۆمەکە دەشڵقێنێت؟!!

ڕاژان ئەحمەد ـ چالاکوان

دوا بە دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیر کردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و کۆمەڵێک لە کەسە نزیکەکانی دەردەچێت دەکرێت چەند ئاماژەیەکی گۆڕانکاری بن لە ناوچەکەدا.

ئەوەی لێرەدا مەبەستەکەیە ئایا لاهور وا بە ئاسانی خۆی ڕادەست دەکات؟

ئەگەر چاوێک بە ڕابردوودا بخشێنینەوە لاهور لە پێگەیەکی حیزبی و ئەمنی باڵادا بوو کە لە سەردەمی خۆیدا زیاتر بۆ کارە گڵاوەکانی خۆی بەکاری دەهێنا.بەڵام لێرەدا قۆناخی مەردایەتیە!

چاومان لەسەر ئەوەیە ئایا لاهور هەر فشە و فاڵ دەکات و خۆی تەسلیم بەو فەرمانە دەکات و هێز و قەڵاکەی بەرەو نەمان دەبات یاخود وەکو پێشڕەوی هەرکیەکان سڵ لە هیچ کەس و لایەنێک ناکاتەوە و بەرەنگاریان دەبێتەوە!

هەموومان دەبێت لە ڕۆژێکدا مەردایەتی و قارەمانی خۆمان بسەلمێنین بەسەر تەسلیم بووندا لەبەر ئەوە ئەمڕۆ ڕۆژی لاهورە دەبێت مەردایەتی خۆی بسەلمێنێت و بە بەرپرسانی زۆنی سەوز بڵێت ئیتر ناتوانن!!!

لە دونیادا هێز و پارە حوکم دەکات فەرموو لاهوری لالەزار ئەوە عەرز و ئەوە گەز بیسەلمێنە ئەگینا لە تیکتۆکچیەکان زیاتر نابیت…

چاوەڕێین!!!

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت