سەرکردەیەکی بەرەی گەل بۆ پەنجەرە: ١٣ دەستگیرکراوی لالەزار ئازاد کران و پێدەچێت دووشەممە وەجبەیەکی تر ئازاد بکرێن
سەرکردەیەکی بەرەی گەل رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ دەستگیرکراوی لالەزار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ئازاد کراون.
سەرکردەکەی بەرەی گەل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند: پێشتر ٣٩ دەستگیرکراوی لالەزار لای دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی مابوونەوە و ئەمڕۆ ١٣ کەسیان ئازاد کراون، بەمپێیە ئێستا ٢٦ دەستگیرکراو لە زیندانن.
دەشڵێت: زانیاریی هەیە گوایە رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەجبەیەک دەستگیرکراوی تری لالەزار ئازاد دەکرێن، بەڵام دڵنیا نین دروستی زانیارییەکە.



Post Comment